بۆ دامەزراندنی هەمیشەیی فەرمانبەرانى گرێبەست رێنمای ده دريت

پەروین نوری، بەرێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند: بۆ دامەزراندنی هەمیشەیی پێشینە دەدرێتە بەو فەرمانبەرانەی بە گرێبەست كاردەكەن ئەویش بە پێی ساڵانی خزمەت بە تایبەت ئەوانەی خزمەتیان زۆرترە شانسی زیاتریان دەبێت، بەپێی رێنمای (32 )و (38) ی وەزارەتی دارایی هەر فەرمانبەرێك 3 ساڵی تەواوكرد دەتوانێت ببێتە فەرمانبەری هەمیشەییبەو مەرجەی بودجەی بۆ تەرخان بكرێت، بەڵام بەهۆی نەبوونی بودجەیەكی پەسند كراو رێنماییەكە راگیراوە.

به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌، خەڵك هەیە( 7 بۆ 8) ساڵ خزمەتی گرێبەستی هەیە و نەكراوەتەو فەرمانبەری هەمیشیی، بۆیە پێشینەی دامەزراندن بەوانە دەدرێت كە زۆرترین خزمەتیان هەیە.

ش.ك

بابەتی دواتر

دژی کەمبونەوەی کارەبا لە پینجوێن خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت

دژی کەمبونەوەی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی هاوڵاتیانی قەزای پێنجوێن گردبوونەوە و ڕایانگەیاند، چەند رۆژێکە کارەبای نیشتیمانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *