حكومەتى هەرێم: گەشتى عومرە بە رێگاى وشکانى پێچەوانەى رێنماییەکانە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە لە رونكردنەوەیەكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن “ما‌وه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ له‌لایه‌ن هه‌ندێك كۆمپانیای حه‌ج و عومره‌وه‌ رێكلام بۆ ئەوە کراوە گەشتی عومرە بە ڕێگای وشکانی ئەنجامدەدەن بۆ وڵاتی سعودیە، ئێمه‌ ئاگاداری سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی كوردستان ده‌كه‌ین‌ هیچ رێنماییه‌كی فه‌رمیمان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌ی عێراقەوە لەوبارەیەوە پێنه‌گه‌یشتووه”.

روونکردنەوەکە ئەوەشی خستوەتەڕوو، هه‌موو ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه‌ ڕیكلامیان كردووه‌ بۆ ئەنجامدانی گەشتی عومرە بە ڕێگای وشکانی به‌پێی یاسا لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، چونكه‌ ئه‌وه‌ پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌یه.

بەڕیوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەریم ڕاشیگەیاندووە، “داوا له‌ كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومره‌ ده‌كه‌ین سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ بكه‌ن بۆ ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كانیان چونکە هه‌ر كۆمپانیایه‌ك دوور له‌ رێنماییه‌كان، عومره‌كاران بگوازێته‌وه‌ به‌رپرسیار ده‌بێت”.

بابەتی دواتر

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە

بە‌ڕێزان بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە سڵاوێكی گەرم.. بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *