317 ملیارەكەی عێراق گەیشتە هەرێمی كوردستان

بەپێی زانیارییەكان، بەغدا 317 ملیار دیناری رەوانەی هەرێمی كوردستان كردووە و بڕیارە تا هەفتەی داهاتووش مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشبكرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 317 ملیار دینار لە بەغداوە گەیشتووەتە هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران.

بڕیارە تاوەكو كۆتایی هەفتە وەزارەتی دارایی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكانی دابەشبكات.

وەزارەتی دارایی بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم پشت دەبەستێت بە 378 ملیار دیناری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كە لە فرۆشتنی نەوت دەستی دەكەوێت و ٣١٧ ملیار دیناری بە‌غدا.

بابەتی دواتر

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە

بە‌ڕێزان بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە سڵاوێكی گەرم.. بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *