به رهه م سالح به‌فه‌رمی گه‌رایه‌وه‌ ناو یه‌كێتی، بڕیاری كۆتایی له‌ هاوپه‌یمانیی‌ و دیموكراسیه‌وه‌ ده درێت

ئه‌مرۆ به‌فه‌رمی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی بۆدیموكراسی و داد په‌ره‌وه‌ری (د. به رهه م سالح ) به‌فه‌رمی گه‌رایه‌وه‌ ناو یه‌كێتی ، یه‌كێك له‌دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌و حزبه‌ ئاشكرای ده‌كات ، هاوپه‌یمانی‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی‌ یه‌كده‌گرێته‌وه‌ .
(حاكم سه‌مه‌د محه‌مه‌د) ڕایگه‌یاند: هاوپه‌یمانی‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا یه‌كده‌گرێته‌وه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌وكه‌سانه‌ی‌ له‌گه‌ڵ د.به‌رهه‌م دا پێشتر له‌ناو ڕیزه‌كانی‌ یه‌كێتیدا درێژه‌یان به‌خزمه‌ت و كاری‌ حزب له‌ناو یه‌كێتیدا داوه‌.
ئه‌ندامه‌كه‌ی دامه‌زرێنه‌ری هاوپه‌یمانی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌، هاوپه‌یمانی‌ چه‌ند ئاڕاسته‌یه‌كی‌ جیاوازی تێدایه‌، جگه‌له‌وه‌ش ئه‌مڕۆ یه‌كێتیی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ ئه‌نجامداوه‌و بڕیاری كۆتاییشی‌ داوه‌.
( حاكم سه‌مه‌د) ئه‌وه‌شی بۆتۆری هه‌واڵی سلێمانی ئاشكرا كردوه‌، چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌چه‌ند ڕۆژی‌ داهاتودا بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی‌ هاوپه‌یمانیی‌ و دیموكراسیه‌وه‌ بدرێت.

ش.ك

بابەتی دواتر

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە

بە‌ڕێزان بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە سڵاوێكی گەرم.. بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *