بودجه‌ی عیراق له‌ (12،5 ) ترلیۆن دینار، بۆ (19) ترلیۆن دینار زياد ده كريت

 به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بودجه‌ی عیراق زیاد ده‌كات وكورت هێنانی كه‌م ده‌بێته‌وه‌،بریكاری وه‌زیری دارایی عیراق ئاشكرای ده‌كات رۆژانه‌ (3.8-4)ملیۆن به‌رمیل به‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ده‌رده‌هێندرێت .

ماهر حه‌ماد جه‌وحان له وباره يه وه رایگه‌یاند: بۆ بودجه‌ی( 2019) نرخی به‌رمیلێك نه‌وت (55- 60) دۆلار ئه‌ژمار ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش واده‌كات بودجه‌ی عیراق كورتهێنانی كه‌م ببێته‌وه‌و بتوانرێت زیاتر خزمه‌ت بكرێت له‌بواره‌كانی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌و ئاوه‌دانی و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌رته‌كانی تر.

 ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: رۆژانه‌ (3,8 بۆ 4) ملیۆن به‌رمیل نه‌وت كه‌به‌شێكی هه‌رێمی كوردستانیشه‌ ده‌رده‌هێنرێت، جگه‌ له‌وه‌ی له‌كه‌ركوك هێشتا به‌هۆی ئه‌و دۆحه‌ی دروست بووه‌ نه‌توانراوه‌ رێژه‌ی پێویست ده‌ربهێنرێت یان بیره‌كان بخرێنه‌وه‌ كار، هه‌ر ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی نه‌وته‌ كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه‌ و بودجه‌ی عیراق له‌ (12،5 ) ترلیۆن دینار، بۆ (19) ترلیۆن دینار زياد ده كريت.

ش.ك

بابەتی دواتر

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە

بە‌ڕێزان بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە سڵاوێكی گەرم.. بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *