د.بەرهەم 40 دەنگی سەركردایەتی یەكێتی بەدەستهێناوە لە بەرامبەر حەوت دەنگی نەیاردا

ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بە فەرمی كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار یەكلا كردەوە و زۆرینەی ڕەهای دەنگەكان بە د.بەرهەم دراوە و مەلا بەختیاریش كۆبونەوەكەی جێهێشتووە.
كەناڵی سۆمەریەی عێراقی لە زاری سەركردەیەكی یەكێتی بڵاویكردۆتەوە، لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی سەركردایەتی یەكێتیدا، جگە لە مەلا بەختیار سەرجەم كاندیدەكانی سەرۆك كۆمار لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتیدا كشاونەتەوە لە بەرژەوەندی د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح بەو مەرجەی بگەڕێتەوە بۆ نێو یەكێتی.
ئاشكرای كردووە د.بەرهەم 40 دەنگی سەركردایەتی بەدەستهێناوە لە بەرامبەر حەوت دەنگی نەیاردا.

ش.ك

بابەتی دواتر

كرێکارێک لەکاتى کارکردندا لە قەزای شارەزوور بەهۆى تەزووى کارەباوە گیانى لەدەستدا

كرێکارێک کە لە نەتەوەى عەرەبە لەکاتى کارکردندا لە قەزای شارەزوور بەهۆى تەزووى کارەباوە گیانى لەدەستدا. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *