ڤیدیۆ؛ سوپای‌ عیراق قه‌ناس به‌ده‌سته‌كانی‌ له‌گه‌ڕه‌كی‌ موسڵی‌ كۆن جێگیركرد

هێزه‌ عیراقییه‌كان ده‌یان قه‌ناس به‌ده‌ستیان له‌شوێنه‌ به‌رزه‌كانی‌ گه‌ڕه‌كی‌ موسڵی‌ كۆن جێگیركرد كه‌ چه‌ند رۆژێكه‌ له‌هه‌وڵی‌ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌یدان.

فه‌رمانده‌ی‌ پۆلیسی‌ فیدراڵی‌ عێراق فەريق رائيد شاكر جەودەت، رايگه‌یاند:”جێگیركردنی‌ ئه‌و قه‌ناس به‌ده‌ستانه‌، به‌ ئاماندی‌ پشتیوانیكردنی‌ هێزه‌كانه‌ له‌به‌ره‌ی‌ پێشه‌وه‌ی‌ شه‌ڕ و ده‌وربه‌ری‌ مزگه‌وتی‌ نور”.

شاكر جه‌وده‌ت ڕاشيگەياند:”هێزه‌كانیان به‌رده‌وامن له‌ گواستنه‌وه‌ی‌ سه‌دان هاوڵاتی‌ مه‌ده‌نی‌ ئاواره‌ بۆ دابڕینی‌ چه‌كدارانی‌ داعش كه‌ هاوڵاتیان وه‌كو قه‌ڵغانی‌ مرۆیی به‌كارده‌هێنن”.

مناره‌ی‌ حه‌دبا و مزگه‌وتی (ئه‌لنور) كه‌ به‌ته‌نیشت یه‌كتره‌وه‌ن، دووه‌مین ئامانجی‌ ستراتیژییه‌ بۆ هێزه‌ عیراقییه‌كان كه‌ مێژووه‌كه‌يان بۆ چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌رێته‌وه‌ و تائێستا ئاڵای داعش به‌ڕوونی به‌سه‌ر مناره‌ی به‌ناوبانگی مزگه‌وته‌كه‌وه‌ ده‌بینرێت.

ڕۆژى 19ی شوباتی ئەمساڵ قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی موسڵ دەستیپێكرد، لەماوەی چەند هەفتەی رابردووشدا هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی و یەكەكانی بژاردەی وەزارەتی ناوخۆ بەرەوپێشچوونی بەرچاویان لەخۆرئاوای موسڵ بەدەستهێناوە.

بابەتی دواتر

رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی: له‌ خۆپیشاندانه‌كانی ئێراندا 106 كه‌س كوژراون

رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی رایدەگەیەنێت، ئێران بە شێوەیەکی نایاسایی بەردەوامە لە کوشتنی خۆپیشاندەران و دەشڵێت: له‌ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *