موچەی‌بهێزەكانی‌ پۆلیسی‌ پاسەوانی تائێستا كاری‌ لەسەرنەكراوە

بۆ ڕێكخستنەوەی‌ موچەی‌ “هێزەكانی‌ پۆلیسی‌ پاسەوانی”‌ پێشنیازكرابوو تائێستا كاری‌ لەسەرنەكراوە، لیژنەی‌ ئاسایش و ناوخۆو ئەنجومەنە خۆجێیەكانیش زانیاری‌ زیاتر لەوبارەیەوە ئاشكرادەكات.

سەركەوت سەرحەد، ئەندامی لیژنەی‌ ئاسایش و ناوخۆ لەپەرلەمانی‌ كوردستان ڕایگەیاند، “هەرچەندە پێشتر سیستمی‌ بایۆمەتری‌ موچە كاری‌ پێكراوەو لەلایەن جێگری‌ سەرۆكی‌ حكومەتەوە ئەو پڕۆژەیە ڕاگەیەنرا، بەڵام پێشنیازكرا ژمارەی‌ پاسەوانان لەسەرۆكی‌ هەرێمەوە تا بەرپرس و بارەگا حزبیەكان پێداچونەوەی‌ پێدابكرێت و ئەو هەنگاوەش كاری‌ لەسەرنەكراوە”.
ناوبراو ڕونیشیكردەوە، “بەڵام ئەگەر یاسای چاكسازیی و خانەنشینی‌ و بابەتی دەرماڵەكان یەكلابكرێتەوە ئەوا دەتوانرێت موچەی‌ پاسەوانانیش ڕێكبخرێتەوە، جگەلەوەش ئەگەر ژمارەی پاسەوانان كە پێشتر ئەو ڕێژەیەی‌ دراوەتە بەرپرسان پێداچونەوەی‌ پێدابكرێت، دەتوانرێت پاشەكەوتەكەشیان گۆڕانكاری تێدابكرێت و لەبەرژەوەندی ئەو هێزانە یەكلابكرێتەوە”.

ش.ك

بابەتی دواتر

وەزیری كشتوكاڵ لەبارەی ساختەكردنی نوسراوێكی رونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێك به‌ نووسراوێكی ساخته‌، كه‌ ئیمزای وه‌زیری كشتوكاڵی به‌ ساخته‌ خستووه‌ته‌ سه‌ر، هه‌وڵی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *