يەكێتى زانايانى ئاينى كوردستان لەسەر ڕفاندنى مامۆستا ئاينيەكەى حاجياوا ڕاگەياندراوێكى بڵاوكردەوە

لەسەر ڕفاندنى مامۆستا ئاينييەكەى ناحيەى حاجياوا، یەکێتی زانایانی ئاينى کوردستان ڕاگەيەندراوێكى بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، فڕاندنی مامۆستایانی ئاینی بەھیچ شێوەیەک لەگەڵ پیرۆزی مەقامی مزگەوت و پێگە ‌و مەقامی مامۆستایانی ئایینی نایەتەوە.

يەکێتی زانایانی کوردستان  ئەمڕۆ ٢١ی ئازاری ٢٠١٧، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی ڕفاندنی مامۆستا مەلا سدیق خۆشناو، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی شێنێیانە لە گوندی کفرەدۆڵی سەر ناحیەی حاجیاوا بڵاوکردەوە و تيايدا هاتووە:”ھێزێکی نەناسراو بە شێوازێکی ناشیاو ھەڵیانکوتاوەتە سەر مزگەوتی شێنێیان لە کاتی سەرقاڵبوون بە وانەگووتنەوەی قورئان مامۆستا (مەلا سدیق خۆشناو) پێشنوێژو وتارخوێنی مزگەوتیان فڕاندووە”.

هەروەها ئەوەش هاتووە:”ئەم کارە بە ھەنگاوێکی تری مەترسیداری دەزانین بۆ بێڕێزیکردن بەرامبەر پێگەی ئایینی و کۆمەڵایەتی مامۆستایانی ئایینی، کە بەداخەوە ماوەیەکە زنجیرە ڕووداوێکی لەم شێوەیە لە کوردستان ڕوودەدەن و ھیچ پڕەنسیپێکی یاسایی و کۆمەڵایەتی و ئایینی تێدا ڕەچاو نەکراوە”.

هەر لە ڕاگەياندراوەكەى يەكێتى زانايانى ئاينى كوردستاندا ئاماژە بەوەشكراوە:”ئەم ڕووداوە دوای ڕاسپاردەکانی وەزارەتی ئەوقاف دێت بەوەی ھەر لێپێچینەوەیەک دەبێت لە ڕێگەی وەزارەتەوە بێت، کەچی ئەوقافی ڕانییە پاکانەی مامۆستا دەکات و بێ ئاگایی خۆشیان لەم کارە ڕادەگەینن”.

يەكێتى زانايانى ئاينى كوردستان داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی دەڤەرەکە دەکات بە زووترین کات روونکردنەوە لەسەر ڕفاندنی مامۆستای ناوبراو بدەن و وەڵامی ئەو ھەموو ناڕەزایی و نیگەرانیانەش بدەنەوە کە لە ناو تەواوی خەڵکی کوردستان بەتایبەتی نوێژخوێنانی مزگەوت و مامۆستایانی دەڤەرەکە دروستیان کردووە.

مامۆستا مەلا سدیق عومەر، پێش نوێژ و وتارخوێنى مزگەوتى شێنێیانە لە ناحیەى حاجیاوا، شەوى ١٩ى ئازار ژمارەیەک چەکدارى دەمامکدار بە جلوبەرگى سەربازییەوە چوونەتە مزگەوتەکەیەوە و بەرەو شوێنێکى نادیار ڕفاندویانە.

 

291010Image1

مامۆستا مەلا سديق عومەر

بابەتی دواتر

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە

بە‌ڕێزان بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە سڵاوێكی گەرم.. بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *