ھەناردەکردنی نەوتی عێراق لە مانگی ئاب زیادی کردووە

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند کە لە مانگی ئابی رابردوودا، ١١١ ملیۆن و ٦١ بەرمیل نەوتی ھەناردەی دەرەوە کردووە و ئەمەش بەراورد بە مانگی تەمووزی رابردوودا بە رێژەی ١،٠٤ لەسەدا زیادی کردووە.

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق، عاسم جیھاد ئاماژەی بەوەدا کە بەپێی کۆتا ئاماری کۆمپانیای سۆمۆ لە مانگی ئابی رابردوودا، ١١١ ملیۆن و ٦١ ھەزار بەرمیل نەوت لە کێگڵەکانی ناوەڕاست و باشووری وڵات ھەناردەکراوە.

گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق راشیگەیاندووە کە کۆی داھاتە بەدەستھاتووەکانیش لە فرۆشتنی نەوت لە مانگی ئابی رابردوودا گەیشتووەتە، حەوت ملیارو ٧٣٥ ملیۆن و ٥٤٨ ھەزار دۆلار.

ھەروەھا عاسم جیھاد ئەوەشی گوتووە کە لە مانگی رابردوودا، یەک بەرمیل نەوت بە ٦٩ دۆلار و ٦٥ سەنت فرۆشراوە.

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق باسی لەوەشکردووە کە ھیچ بڕە نەوتێک لە کێڵگەکانی کەرکووکەوە ھەناردە نەکراوە.

بابەتی دواتر

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە

بە‌ڕێزان بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە سڵاوێكی گەرم.. بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *