ھەفتەی داھاتوو موچەی ئەم وەزارەت و دەستانە دابەشدەكرێت

وەزارەتی دارایی و ئابوری ڕایدەگەیەنێت، ھەفتەی داھاتوو موچەی سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکان دابەشدەکرێت و کۆتایی بەدابەشکردنی موچەی مانگی یەکی ئەمساڵ دەھێندرێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێم کە ڕۆژی پێنجی ئەم مانگە بڵاوکرایەوە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی ئادار، موچەی مانگی یەکی ٢٠١٧ی ھەریەک لەوەزارەتەکانی، (شارەوانی و گەشتوگوزار، ئاوەدان کردنەوەو نیشتەجێکردن، کارەبا، پیشەسازی و بازرگانی، سامانە سروشتیەکان، پلاندانان) لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی، ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی کوردستان، دەزگای مین و ھەریەک لەدەستەکانی (ژینگە، مافی مرۆڤ، وەبەرھێنان، دەسپاکی) دابەشدەکرێت.
ھەر بەگوێرەی ئەو ڕاگەیەندراوە، ڕۆژی دووشەممە مووچەی (کەم ئەندامان)ی سەر بە وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و  وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی، لەگەڵ موچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی دابەشدەکرێت.
لەڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی ئادار، مووچەی ھەریەک لەوەزارەتەکانی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، ڕۆشنبیری و لاوان، داد، لەگەڵ ئەنجومەنی دادوەری، سەرۆکایەتی ھەرێم، سەرۆکایەتی پەرلەمان سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران دابەشدەکرێت.

بابەتی دواتر

دژی کەمبونەوەی کارەبا لە پینجوێن خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت

دژی کەمبونەوەی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی هاوڵاتیانی قەزای پێنجوێن گردبوونەوە و ڕایانگەیاند، چەند رۆژێکە کارەبای نیشتیمانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *