چوارشەممە، بۆ سەرخستنی لیستی ١١٩ ڕێپێوانێكی هێمنانەو شارستانیانە له هەڵەبجەوە بەڕێوە دەچێت

سبەینێ چوارشەممە 26/9/2018 بۆ سەرخستنی لیستی ١١٩ ڕێپێوانێكی هێمنانەو شارستانیانە لەلایەن گەنج و لاوو قوتابیانی سنوری پارێزگای هەڵەبجەوە ڕێكبخرێت و دواتریش بۆسەرخستنی لیستی 119 مەراسیمێكی تایبەت بەڕێوە دەچێت .

لەئاگاداری نامەیەكی لیستی 119ی بەرەوئیصلاح لە هەڵەبجە كەوێنەیەكی بەتایبەتی نێراوە ئاگاداری دانیشتوانی هەڵەبجەو هەورامان و شارەزوور كراوەتەوە كەسبەینێ چوارشەممە ڕێپێوانێك و مەراسیمێك بۆ سەرخستنی لیستی 119بەرێوە دەچێت.

لەئاگاداری نامەكەدا هاتووە”ئاگاداری هەواداران و دەنگدەران و پشتیوانانی لیستەكەمان لیستی ١١٩ ی بەرەو ئیصلاح دەكەین بۆ سەرخستنی لیستی ١١٩ ڕێپێوانێكی هێمنانەو شارستانیانە لەلایەن گەنج و لاوو قوتابیانی سنوری پارێزگای هەڵەبجەوە بۆ پشتگیری لەلیستی ١١٩ ڕێكدەخرێت و دواتر لەبەردەم مەڵبەندی پێنجی یەكگرتوو مەراسیمێكی تایبەت بەڕێوە دەچێت .”

ئاماژەش بەوە كراوە” لێرەوە بانگهێشتی هەموو گەنج و قوتابیانی ماف خوراوی ئەم سنوورە دەكەین لەگەڵمان بەشداربن لەكاتژمێر 3ك20خولەكی دوانیوەڕۆ لە بەردەم بینای ڕێكخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی زانكۆۆ پەیمانگا نزیك مزگەوتی شافعی بەشداربونتان نیشانەی هەستكردنە بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر بەدەنگ و مافتان “.
ش.ك

بابەتی دواتر

ئەنقەرە..کۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ پارت و ڕێکخراوە ئیسلامیەکان کۆتایی هات

کۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ پارت و ڕێکخراوە ئیسلامیەکان کۆتایی هات کاتژمێر8ی ئەمشەو۱٥/۱۲/۲۰۱۹ لە ئەنقەرەی پیتەختی تورکیا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *