سلێمانى.. تەرمى ژن و پياوێك دۆزرايەوە

ئێوارەى ئەمڕۆ تەرمى ژن و پياوێك لە شارى سلێمانى دۆزرايەوە و پۆليسى سلێمانيش وردەكارى زياتر لەسەر ڕوداوەكە ئاشكرادەكات.
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی سەركەوت ئەحمەد، ڕايگەیاند:”ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی ژن و مێردێک لەناو ماڵەکەی خۆیان لەگەڕەکی ئیبراھیم ئەحمەد دۆزرانەوە”.
ڕاشيگەياند:”پیاوەکە ناوی (ح م ع) لەدایکبووی ١٩٨٥، ژنەکەش ناوی (د ع س)ەو لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٠، پێدەچێت پیاوەکە ھەستابێت بەو کارەو سەرەتا ژنەکەی کوشتبێ و دواتر خۆی کوشتبێت، تیمەکانی بەڵگەی تاوانیش لەشوێنی ڕوداوەکەن و چەکێکی جۆری کڵاشینکۆفێکیش لەشوێنی رووداوەکە بەجێماوە”.
بەپێى زانيارييەكانيش، پیاوەکە تەلەفۆنی بۆ کەسوکارەکەی کردووەو پێی وتون، “ژنەکەم دەکوژم و دواتریش خۆم دەکوژم”.

بابەتی دواتر

دژی کەمبونەوەی کارەبا لە پینجوێن خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت

دژی کەمبونەوەی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی هاوڵاتیانی قەزای پێنجوێن گردبوونەوە و ڕایانگەیاند، چەند رۆژێکە کارەبای نیشتیمانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *