بەغدا.. ئامادەکاری بۆ خۆپیشاندانەکەی سبەینێ دەکرێت

ھێزە ئەمنییەکان رێوشوێنی توند لەشاری بەغدا دەگرنەبەر وەک خۆئامادەکارییەک بۆ خۆپیشاندانە جەماوەرییەکەی رەوتی سەدر کە سەرکردەکەیان بانگەوازی بۆ کردووە.

ماڵپەڕی مەوازین لە زاری ئەفسەرێکی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا بڵاویکردەوە، ھێزەکانیان چەندین خاڵی پشکنینیان لە دەروازەکانی شاری سەدر لە رۆژھەڵاتی بەغدا داناوەو زانیاریش لەبارەی ھەر کەسێک وەردەگرن کە روو لەو شارە دەکات.

ئەو رێوشوێنەی ھێزە ئەمنییەکان، لەکاتێکدایە موقتەدا سەدر سەرکردەی رەوتی سەدر، داوای لە لایەنگرەکانی کردووە، سبەی ٣٤ی ئادار لەدوای نوێژی ھەینی، خۆپیشاندانێکی فراوان ئەنجام بدەن و دواتر بەرەو گۆڕەپانی تەحریر بەڕێبکەون.

بەگوێرەی زانیارییەکان، بەھەزاران کەس لە لایەنگرانی رەوتی سەدر، لەشارەکانی باشوورەوە ھاتوونەتە بەغدا بۆ بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکەی سبەینێ.

ئەفسەرەکەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا وتیشی: لە ئێوارەی ئەمڕۆوە دەروازەکانی شاری سەدر بەڕووی ئۆتۆمبیلەوە دادەخرێت و تەنھا رێگە بە چوونی ھاوڵاتیان دەدرێت.

بابەتی دواتر

رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی: له‌ خۆپیشاندانه‌كانی ئێراندا 106 كه‌س كوژراون

رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی رایدەگەیەنێت، ئێران بە شێوەیەکی نایاسایی بەردەوامە لە کوشتنی خۆپیشاندەران و دەشڵێت: له‌ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *