مووچەی مانگی تەمووز دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست باسك کەوتووە لە ڕۆژی ٥ی تشرینی یەکەمەوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووز دەکرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەو ڕۆژە پشووە، پێشبینی پێشخستن یان دواخستنی دابەشکردنی مووچە دەکرێت.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوەوە دەست خەندان کەوتووە، بەهۆی ئەوەی ڕۆژی ٥ی مانگ هەینییە و پشووی فەرمیە، پێشبینی دەکرێت دابەشکردنی مووچە ڕۆژێک پێش بکەوێت یان دوا بکەوێت.

به و بييه ش ئه‌گه‌ر لیستی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە ئامادەبێت، ره‌نگه‌ دابەشکردنی مووچە ڕۆژێک پێشبكه‌وێت و ڕۆژی پێنج شەممە ٤ی تشرینی یەکەم دەست بە دابەشکردنی بکرێت.

بەڵام بەپێچەوانەوە و لە ئەگەری ئامادەنەبوونی لیستی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە، دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووز دەکەوێتە ڕۆژی ٧ و ٨ی مانگ و هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

ش.ك

بابەتی دواتر

وەزیری كشتوكاڵ لەبارەی ساختەكردنی نوسراوێكی رونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێك به‌ نووسراوێكی ساخته‌، كه‌ ئیمزای وه‌زیری كشتوكاڵی به‌ ساخته‌ خستووه‌ته‌ سه‌ر، هه‌وڵی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *