نرخه كه ى ده‌گاته‌ 85 ملیۆن دۆلار

فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ته‌نها یه‌ك رۆژ دوای به‌كارهێنانی له‌ هێرشى ئاسمانیدا، هه‌واڵی تێكشكاندنی یه‌كه‌م فڕۆكه‌ی شه‌به‌حی ئێف 35ی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، فڕۆكه‌یه‌كی له‌ جۆری ئێف 35ی نوێ تێكشكاوه.

ئه‌و فڕۆكه‌یه‌، كه‌ به‌ گرانترین فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ر داده‌نرێت له‌ جیهان و نرخه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 85 ملیۆن دۆلار، بۆ یه‌كه‌مجار بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر پێگه‌كانی تاڵیبان له‌ ویلایه‌تی قه‌نده‌هاری باشووری ئه‌فغانستان به‌كارهاتووه‌.

وێبسایتی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه‌، فڕۆكه‌یه‌كی ئێف 35 بی، رۆژی هه‌ینی له‌ نزیك بنكه‌ی پیاده‌ی سه‌ربازی شاری بیافۆرتی ویلایه‌تی كارۆلاینای باشوور تێكشكا، به‌ڵام فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی به‌ په‌ره‌شووت به‌ سه‌لامه‌تی گه‌یشتووه‌ته‌ سه‌ر زه‌وی.

فڕۆكه‌كه‌، به‌رهه‌می یه‌كگرتنی به‌هێزی 8 ده‌وڵه‌ته‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بۆ دیزاین و درووستكردنه‌كه‌ی، ئه‌وانیش ئوسترالیا، به‌ریتانیا، دانیمار، ئیتاڵیا، كه‌نه‌دا، هۆڵه‌ندا، نه‌رویج و توركیان.

ش.ك

بابەتی دواتر

کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە. ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 5/12/2019، بەڕێوەبەرایەتیی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *