‌رێژه‌ی‌ به‌شداریكردنی‌ ده‌نگده‌ران تا سه‌عات 12ی‌ نیوه‌ڕۆ

ئه‌ندامێكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ كۆمسیارانی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردن و راپرسی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ تا سه‌عات 12ی‌ نیوه‌ڕۆ رێژه‌ی‌ به‌شداریكردنی‌ ده‌نگده‌ران له‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردندا سه‌دا 15 بووه‌.
جوتیار عادل ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی‌ كۆمسیارانی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردن و راپرسی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ رێژه‌ی‌ به‌شداریكردنی‌ ده‌نگده‌ران تا سه‌عات 12ی‌ نیوه‌ڕۆ سه‌دا 15.26 بووه‌.
جوتیار عادل وتی‌: “رێژه‌ی‌ به‌شداریكردنی‌ ده‌نگده‌ران تا سه‌عات 12 له‌ هه‌ولێر سه‌دا 16.23 بووه‌”.
وتیشی‌: ” رێژه‌ی‌ به‌شداریكردنی‌ ده‌نگده‌ران تا سه‌عات 12 له‌ سلێمانی‌ سه‌دا 9.47 بووه‌”.

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ رێژه‌ی‌ به‌شداریكردنی‌ ده‌نگده‌ران تا سه‌عات 12 له‌ دهۆك سه‌دا 22.07 بووه‌ و له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ش سه‌دا 23.17 بووه‌”.

كاتژمێر هه‌شتی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ده‌نگدانی گشتیی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستیپێكرد و پرۆسه‌كه‌ تا كاتژمێر شه‌شی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام ده‌بێت.

بابەتی دواتر

ڕابەری گشتی لەگەڵ خوشکانی بزوتنەوەی ئیسلامی کۆبوەوە

ڕابەری گشتی لەگەڵ خوشکانی بزوتنەوەی ئیسلامی کۆبوەوەبەڕێز مامۆستا عیرفان علی عبدالعزیز رابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *