پێدانی كارەبای نیشتمانی زیاد دەكرێت

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرماو كەمبوونەوەی خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا دەتوانرێت ماوەكانی پێدانی كارەبا بۆ 19-21 كاتژمێر بەرزبكرێتەوە.

 

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕونكردنەوەی لەسەر پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبا بڵاوكردەوە كەتیایدا هاتووە: وەزارەتی كارەبا بەپێویستی دەزانێت روونكردنەوەیەك سەبارەت بەدۆخی كارەبا و ماوەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی لەم وەرزەدا بڵاوبكاتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی لە مانگی ئەیلوولدا سەرەڕای سنووردارێتی سەرچاوەی دارایی و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماو هەڵكشانی خواستی بەكارهێنانی كارەبا توانرا بە پشتبەستن بەبەرنامەیەكی تۆكمە بە تێكڕا 15 كاتژمێر كارەبا بدرێت و دواتریش بەهەماهەنگی لەگەڵ موەلیدە ئەهلییەكان سەرجەم كاتژمێرەكانی كارەبا بۆهاوڵاتیان دابین بكرێت.

 

هەوەرها ئاماژەی بەوەشكرد: لەئێستاشدا ماوەكانی پێدانی كارەبا زیاد دەبێت هەروەكو پێشتر ئاماژەمان پێدابوو كە لەكۆتایی مانگی ئەیلوول و مانگی تشرینی یەكەم بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرماو كەمبوونەوەی خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا دەتوانرێت ماوەكانی پێدانی كارەبا بۆ 19-21 كاتژمێر بەرزبكرێتەوە.
لە ڕونكردنەوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو: هاوڵاتیان ئاگادار دەكەینەوە كە زیادبوون یاخود كەمبوونەوەی ماوەكانی پێدانی كارەبا هیچ پەیوەندی بە مەراسیم و بۆنەو یادەكانەوە نییە تاوەكو هەندێك كەناڵی راگەیاندن پروپاگەندەی وا بڵاوبكەنەوە كە گوایە بەهۆی بانگەشەی هەڵبژاردن و پرۆسەی دەنگدانەوە ماوەكانی پێدانی كارەبا زیادبووە، بۆ سەلماندنی ئەم راستیەش هەموو داتاكانی ساڵانی پێشوو دەریدەخەن كە لەم وەرزەدا خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا دادەبەزێت و بەو هۆیەوە كاتەكانی پێدانی كارەبا زیاد دەبێت.

بابەتی دواتر

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟….لیلی علی عبدالعزیز….سەرەتا پێویستە ئەوە بڵێم ووشەی باڵاپۆشی کە بەمانای حیجاب لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *