پێكدادانی سێ ئۆتۆمبێل زیانی مادی و گیانی لێكەوتەوە

به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆوه‌ كه‌ له‌ نێوان سێ ئۆتۆمبێلدا روویدا، كه‌سێك گیانی له‌ ده‌ستدا و شۆفێری دوو ئۆتۆمبێلیشیان به‌ بڕیاری دادوه‌ر راگیراون.

عه‌لی جه‌مال قدووری، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان راگه‌یاند: بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 1ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، لەسەر شەقامی دەروازەی قەزای کەلار رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان سێ ئۆتۆمبێل لەجۆرەکانی نیسان ئاڵتیما، بیکاشۆ  و مان بارهەڵگر روویدا.

وتیشی: “دوای گەیاندن و چارەسەری پێویست لەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شۆفێری بیکاشۆکە بەناوی (تارق محه‌مه‌د وەهاب) لەدایکبووی 1976 رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا و لە رێگەی سلێمانی گیانی لەدەستدا”.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: لە ئێستادا شۆفێری نیسان و بارهەڵگرەکە بە بڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 24ی هاتوچۆ بەندکراون.

بابەتی دواتر

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟….لیلی علی عبدالعزیز….سەرەتا پێویستە ئەوە بڵێم ووشەی باڵاپۆشی کە بەمانای حیجاب لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *