وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق 106 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی له‌ مانگی ئه‌یلول هه‌نارده‌ كردوه‌

وەزارەتی نەوتی عیراق ھەناردەکردنی زیاتر لە 106 ملیۆن بەرمیل نەوتی لە مانگی ئەیلولی رابردوو بەنرخی زیاتر لە 74 دۆلار بۆ یەک بەرمیل راگەیاند.

عاسم جیھاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق، لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، کۆی گشتی ھەناردەکردنی نەوت لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشوری عیراق بۆ مانگی ئەیلول نزیکەی 106 ملیۆن و 795 ھەزار و 22 بەرمیل بووە.

وتیشی: له‌وبڕه‌ بەڕێژەی 3 ملیۆن و 560 ھەزار ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا، باس لەوەشکراوە، ئەو ئامارە ھەناردەکردنی نەوت لە کێڵگەکانی کەرکوک ناگرێتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق ئاماژەی بەوەشکردووە، داھاتی ھەناردەکردنی نەوت لە مانگی ئەیلولدا 7 ملیار و 912 ملیۆن و 571 ھەزار دۆلار بووەو نرخی یەک بەرمیلیش نزیکەی زیاتر لە 74 دۆلار بووە.

بابەتی دواتر

رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیی ئاماری خۆپیشاندانەكانی سێ مانگی رابردووی عێراقی بڵاوكردەوە

ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیی، ئاماری سێ مانگی خۆپیشاندانەكانی عێراقی ئاشكراكرد، كە بەو هۆیەوە نزیكەی ٢٦ هەزار …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *