تۆڕی شەمس باس له ساختەکارییەکانى هەڵبژاردنى پەرلەمانی کوردستان ده كات

تۆڕی شەمس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا باسی لە چاودێری هەڵبژاردن پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرد و کەموکوڕیی و ساختەکارییەکانی خستەڕوو بو راى كشتى خسته روو.

لە دوای باسکردنی خاڵە ئەرێنییەکانی پرۆسەکە، هۆگر چەتۆ بەرپرسی تۆڕی شەمس شەش کەموکوڕی هەڵبژاردنی خستەڕوو، کە بریتیبوون لە:

یەکەم ـ جێبەجێنەکردنی یاسا و ڕێنماییەکانی کۆمسیۆن لەلایەن بەشێک لە فەرمانبەرانی کۆمسیۆن، بەهۆی لایەنداریی سیاسی یان نەبوونی شارەزایی.

دووەم ـ شکاندنی نهێنی دەنگدان و بوونی دیاردەی دەنگدانی بەکۆمەڵ و وێنەگرتنی پسوڵەی دەنگدان.

سێهەم ـ دروستکردنی فشار لەلایەن بەشێک لە بریکاری لایەنەکان و ئاسایش و موختارەکان بۆسەر کارمەندانی کۆمسیۆن، بۆ ئەوەی لە ڕێکارەکان لابدەن، وەکو دەنگدانی دووبارە و دەنگدان بە بەڵگەنامەی ساختە.

چوارەم ـ بەردەوامی هەڵمەتی بانگەشە لە ناوە و دەرەوەی بنکەکان.

پێنجەم ـ بێبەشبوونی چەندین دەنگدەر لە دەنگدان بەهۆی گۆڕینی بنکەکانیان یاخود نەهاتنەوەی ناوەکانیان و تەمەنیان (دەنگدەی سەرو ٩٠ ساڵ، ناوەکەی سڕکرابوو).

شەشەم ـ دوورخستنەوەی بەشێک لە بریکاری لایەنەکان بەتایبەت لە قۆناغی دەنگدان و جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگدەکان، لەگەڵ ڕێگری لە وێنەگرتنی فۆڕمی ژمارە ٥٣ ی تایبەت بەئەنجامی وێستگەکان.

لە کۆنگرەیەدا، تۆڕی شەمس چوار ڕاسپاردەی ئاڕاستەی کۆمسیۆن کردووە، کە خۆی لە ئاشکراکردنی هەرچی زووتری ئەنجامەکان دەبینێتەوە، لەگەڵ بەدواداچوونی جدی بۆ سکاڵاکان و بەهەندوەرگرتنی پێشنیاز و تێبینی ڕێکخراوەکان و سزادانی ئەو کارمەندانه ی كه کەمتەرخەمبوون له كاره كانيان.

ش.ك

بابەتی دواتر

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟….لیلی علی عبدالعزیز….سەرەتا پێویستە ئەوە بڵێم ووشەی باڵاپۆشی کە بەمانای حیجاب لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *