پێنج وەزیری حکومەتی ھەرێم بەگەندەڵی تۆمەتباردەکرێن

سەرۆکی لیژنەی ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی لەبواری تەندروستیدا ڕونکردنەوە دەدات لەبارەی ئاشکرابونی ژمارەیەک وەزیر لەدۆسیەی گەندەڵی تەندروستیدا، ڕاشیدەگەیەنێت، “جارێ ھیچ وردەکاریەک ئاشکراناکەین”.

سەرۆکی لیژنەی ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی لەبواری تەندروستیدا سيروان زەهاوى، ڕايگەیاند:”لیژنەکەمان بەبەردەوامی و بەوردی ڕۆژانە بەدواداچون بۆ گەندەڵیەکانی بواری تەندورستی دەکات و بۆ سەلامەتی لێکۆڵینەوەکانیش تاکۆتاییھاتنی بەدواداچونەکان ھیچ زانیاریەک لەبارەی وردەکاریەکان ئاشکراناکەین”.

سەبارەت بەو دەنگۆیانەی پێشتر بڵاوکرایەوە گوایە لیژنەی نەھێشتنی گەندەڵی لەبواری تەندروستی ناوی پێنج وەزیری ھێناوە بۆ لێکۆڵینەوە کە سیانیان لەم کابینەیەی حکومەتی ھەرێمدان، زەھاوی وتی:”ئەو زانیاریە تێکەڵکراوە لەگەڵ بابەتێکی دیکەدا”.

وتيشى:”ناوھێنانی پێنج وەزیر پەیوەندی بەدۆسیەی گەندەڵی ھیچ پەیوەندیەکی بەبواری تەندروستیەوە نییەو لەدۆسیەیەکی دیکەی گەندەڵیدایە ناوی ئەو پێنج وەزیرە ھاتوە”.

بابەتی دواتر

كرێکارێک لەکاتى کارکردندا لە قەزای شارەزوور بەهۆى تەزووى کارەباوە گیانى لەدەستدا

كرێکارێک کە لە نەتەوەى عەرەبە لەکاتى کارکردندا لە قەزای شارەزوور بەهۆى تەزووى کارەباوە گیانى لەدەستدا. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *