وەزارەتى نەوتى عێراق مانگى ئەیلول بەرمیلێک نەوتى به (٩١) دۆلار و (٧٤ )سەنت فرۆشتووه

عاسیم جیهاد وتەبێژى فەرمیى وەزارەتى نەوتى عێراق ئاشكرای ده‌كات ، کۆى هەناردەکراوى نەوتى خاو بۆ مانگى ئەیلولى رابردوو گەیشتوەتە( ١٠٦) ملیۆن و (٧٩٥) هەزار و (٢٢) بەرمیل بووە، بڕى داهاتى ئەو نەوتە فرۆشراوەى خستەروو ، داهاتى ئەو نەوتەش زیاتر لە( ٧) ملیار و (٩١٢) ملیۆن و (٥٧١) دۆلار بووە.

جیهاد ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه‌ ، تێکڕاى نەوتى هەناردەکراوى رۆژانە گەیشتوەتە (٣ )ملیۆن و(٥٦٠) بەرمیل وتێکڕاى نرخى فرۆشراوى هەر بەرمیلێکیش (٩١) دۆلار و (٧٤ )سەنت بووە له و مانكه دا.

ش.ك

بابەتی دواتر

سەرۆک وەزیرانی داوای”لە بەکارخستن و دۆزینەوەی هەلی کاردا زیاتر گرنگی بە لاوانی هەرێمی کوردستان بدەن” لە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتدا

ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک لە وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *