له مە‌كتە‌بی ڕابە‌ری گشتی بزووتنە‌وە‌ی ئیسلامى- يه وه بۆ پشتیوانانی لیستی بە‌رە‌وئیصلاح

ولاتھنو ولاتحزنو والانتم الاعلون ان كنتم مؤمنین

ئیسلامخوازانی كوردستان
پشتیوانانی لیستی بە‌رە‌وئیصلاح
السلام علیكم ورحمةاللە‌ وبركاتە‌.
پشتیوانانی ئازیز:
غە‌مباریتان وغە‌مخۆریتان و ھە‌وڵ و تێكۆشانتان لای خوای گە‌ورە‌ وون نابێت ھە‌ر ئە‌وە‌ش دە‌مێنێتە‌وە‌و مە‌بە‌ستە‌.
لە‌سستمێكی سیاسی ناتە‌ندروست و ساختە‌چی وە‌ھە‌روە‌ھا پرۆسە‌یە‌كی سیاسی ناتە‌واوو سە‌قە‌ت تە‌بیعە‌تی ھاوڵاتی وە‌ھا تێكداوە‌ كە‌ نائومێدی و بێھیوایی بە‌ئایندە‌ بوە‌تە‌كلتورو بە‌داخە‌وە‌ ھە‌وڵی دڵسۆزان و پرۆسە‌ی چاكسازی بۆ بە‌دە‌ستھێنانی حوكومە‌تێكی ڕە‌شید بە‌ھە‌ند وە‌رناگیرێت..
وە‌كە‌شی نالە‌باری ناوچە‌كە‌وعێراق بە‌تایبە‌تی ھە‌لێكی زێڕینی داوە‌ بە‌و دە‌سە‌ڵاتە‌ گە‌ندە‌ڵ و ساختە‌چیە‌ كە‌ بە‌ بیانووی پاراستنی ترازوی ھێز لە‌ عێراق و كوردستان ھە‌موو ئە‌و كارە‌ ساختە‌كاریانە‌یان بۆ بچێتە‌سە‌ر.
ھە‌ر بە‌و ھۆكارە‌ش ناكرێت لە‌ كە‌شێكی ئاوە‌ھا ناسە‌قامگیردا ڕێژە‌ی دە‌نگدان بكرێتە‌پێوە‌ر بۆ ھێزە‌ سیاسیە‌كانی كوردستان.
ئێمە‌ لە‌كاتێكدا كە‌ تێبینی جدیمان ھە‌یە‌ لە‌ سە‌ر پرۆسە‌ی سیاسی لە‌ ھە‌رێم بە‌ڵام لە‌ھە‌مان كاتیشدا دە‌بێت پێدا چوونە‌وە‌ی جدی بە‌كارە‌كانی خۆیشماندا بكە‌ین و دە‌ستبخە‌ینە‌سە‌ر خاڵە‌ لاوازە‌كانمان و ڕە‌خنە‌ێ جدی بگرین لە‌ ئە‌دای شێوازی كارمان بۆئە‌وە‌ی ناو ماڵی خۆمان پتە‌وتر بكە‌ین

مە‌كتە‌بی ڕابە‌ری گشتی
بزووتنە‌وە‌ی ئیسلامی
١/١٠/٢٠١٨
سلێمانی

بابەتی دواتر

سەرۆک وەزیرانی داوای”لە بەکارخستن و دۆزینەوەی هەلی کاردا زیاتر گرنگی بە لاوانی هەرێمی کوردستان بدەن” لە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتدا

ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک لە وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *