‌لە زەڕایەن مێرمنداڵێک خۆی خنکاند

نەخۆشخانەی شەهید ڕەئوف بەگ رایگەیاند شەوی دوێنێ تەرمی کچێک بە خنکای گەیەنراوەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەیان و پاشانیش ڕەوانەی پزیشکی دادوەریی سلێمانی کراوە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەشی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی شەهید ڕەئوف بەگ ئاماژەی بەوە کردووە درەنگانێکی شەوی ڕابردوو تەرمی کچێکی تەمەن ١٣ ساڵ گەیەنراوەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەیان.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو “کەسوکاری کچەکە دانیان بەوەدا ناوە کە کچەکەیان بە پەت لە ماڵەکەی خۆیدا خۆی خنکاندووە”.

ئاماژە بەوەشکراوە “تەرمی کچەکە ڕەوانەی پزیشکی دادوەریی سلێمانی کراوە بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر”.

بابەتی دواتر

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟….لیلی علی عبدالعزیز….سەرەتا پێویستە ئەوە بڵێم ووشەی باڵاپۆشی کە بەمانای حیجاب لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *