سەرۆكی پۆلیسی ئینتەرپوڵ: ماوەی 10 ڕۆژە لە چین ونبووە

وەزارەتی ناوخۆی فەڕەنسا ڕونكردنەوەیەكی لەسەر سەرۆكی پۆلیسی ئینتەرپوڵ بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند: مینگ هۆنگوێی لەدوای 25ی مانگی ئەیلولی ڕابردووەوە لە ماڵەكەی لە شاری لیۆن و بەمەبەستی گەڕانەوە بۆ چین هاتووەتە دەر، بەڵام دواتر پەیوەندیی خێزانەكەی لەگەڵیدا پچڕاوە و دیار نەماوە.

مینگ هۆنگوێی تەمەنی 64 ساڵە و لەگەڵ هاوژین و منداڵەكانی لە شاری لیۆنی فەرەنسا دەژیان و جگە لەوەی سەرۆكی ئینتەرپۆلە، جێگری وەزیری ئاسایشی گشتیی چینەو ماوەی 10 ڕۆژە لە چین بێ سەروشوێنەو وەزارەتی ناوخۆی فەرەنساش ڕایدەگەیەنێت: مێنگ هۆنگوی پەیوەندیی لەگەڵ خێزانەكەی ببچڕاوەو دیار نەماوە.

ش.ك

بابەتی دواتر

سەرۆک وەزیرانی داوای”لە بەکارخستن و دۆزینەوەی هەلی کاردا زیاتر گرنگی بە لاوانی هەرێمی کوردستان بدەن” لە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتدا

ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک لە وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *