فەرمانبەرانی شارەوانی سلێمانی بایكۆتی دەوامیان كرد

فەرمانبەرانی شارەوانی سلێمانی دژی زیادکردنی کاتی دەوام بایکۆتیان دەستپێکرد وڕایانگەیاند تا کاتی دەوام وەک خۆی لێ نەکرێتەوە ناچنە سەر کارەکانیان.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە فەرمانبەرانی شارەوانی سلێمانی دەستیان بە مانگرتن کرد دژی ئەوەی کە بڕیاردراوە فەرمانبەران لە هەفتەیەکدا چوار ڕۆژ دەوام بکەن و ڕۆژانە تا کاتژمێر ١:٣٠ لە سەر کار بن.

فەرمانبەرانی مانگرتووی شارەوانی سلێمانی بە ڕاگەیاندنەکانیان وت “دەبێت یان کاتی دەوامەکەمان کەمبکرێتەوە وەکو جاران یان پاشەکەوتی موچە هەڵگیرێت و موچەی تەواو بدرێتە فەرمانبەران”.

بابەتی دواتر

ڕابەری گشتی لەگەڵ مسعود بارزانی کۆبوەوە

مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە صلاح الدین سەردانی کاک مسعود بارزانی سەرۆکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *