ڕۆیتەرز: جەمال خاشقچی له ناو كونسوڵخانەی سعودیە كوژراوە و پارچە پارچە كراوە و وێنەی گیراوە

ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاشكرای دەكات “جەمال خاشقچی ” ڕۆژنامەنوسی سعودی نیشتەجێی ئەمریكا لە كاتی سەردانیدا بۆ كونسوڵخانەی سعودیە لە ئەستەمبوڵ لەلایەن تیمێكی شارەزاوە كوژراوە و دوای پارچە پارچە كردنی لاشەكەی براوەتە دەرەوەی كونسوڵخانەكە.

هەروەك ڕۆژنامەی میدل ئیست بڵاویكردۆتەوە ” جەمال خاشقچی لەگەڵ چونە ناو كونسوڵخانەكە، ڕاستەوخۆ دەستگیركراوە و دوای ئەشكەنجەدان بەشێوەیەكی دڕندانە كوژراوە و پارچە پارچە كراوە و بە كامێراش وێنەی گیراوە”

ئاشكراشی كردووە هەمان ڕۆژی كوشتنی خاشقچی ، 15 كەسی سعودی كە بەرپرسێكیشان لەگەڵدابووە چونەتە كونسوڵخانەكە و ڕاستەوخۆش هەمان ڕۆژ توركیایان جێهێشتووە”.
ش.ك

بابەتی دواتر

لێدوانێک لە وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی یەوە سەبارەت بە کابینەکەی محمد تۆفیق عەلاوی

لێدوانێک لە وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی یەوە سەبارەت بە کابینەکەی محمد تۆفیق عەلاوی عبداللە وەرتی، وتەبێژی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *