په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر: قبوڵی ناکەین لەسەر حیسابی قوتابی بۆ بەرژەوەندی کەسی سوود وەربگیرێت

( بەشدار عەبدولخالق) بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر ڕایگەیاند: ئەو قسانە دەکرێ و گلەیی لە ئێمەش دەکرێت، جگە لەوەی هەندێ قوتابخانە تێکەڵاون، وەک فاخر مێرگە سۆری، هەولێر، ڕۆزا، شنەروێ کە جلی خۆیان جیا کردووەتەوە و جۆرە جلێکی جیاواز دەپۆشن، قوتابخانەی سەرەتاییان نییە کە جلیان جیاوازی بێت، چونکە جلەکە دیاریکراوە و ڕەنگی نیلی و سپی، یان ڕەساسی و سپییە، بۆ ئەوەش لە هەر شوێنێک بگەڕێن ئەو جلانە دەست دەکەوێت.

بەڕێوەبەرەکەی پەروەردە، داوایەکی ئاراستەی لە دایک و باوکی قوتابیان کرد و رای گەیاند، کە لە هەر شوێنێک ئەگەر زانیان بەڕێوەبەرەکان پاڵە پەستۆ دەخەنە سەر دایکوباوکان بۆ ئەوەی بچن لە شوێنێکی دیاریکراو جل بکڕن، ئەوا دەتوانن بێن سەردانیان بکەن، یان لە ڕێگەی ئەو ژمارانەی لە پەیجەکانی پەروەردەدا دانراوە، پەیوەندییان پێوە بکەن، یان ڕاستەوخۆ لە پەیجەکانەوە ئاگاداریان بکەنەوە.

به‌شدار عه‌بدولخالق ئه‌وه‌شی بۆباسنیوز ئاشكرا كردوه‌،خۆم بە زووترین کات ڕێکاریان بەرامبەر دەگرمەبەر، چونکە قبوڵی ناکەین لەسەر حیسابی قوتابی بۆ بەرژەوەندی کەسی سوود وەربگیرێت.

بابەتی دواتر

كۆیە: كات بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دیاریكرا

قائیمقامیەتی قەزای كۆیە، لە ئاگادارینامەیەكدا، ڕایدەگەیەنێت، لەبەر سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان و كەمكردنەوەی ڕووداوەكانی هاتوچۆ، لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *