‌کارەبای مۆلیدە ئەهلیەکان کەمدەکرێتەوە

کارەبای مۆلیدە ئەهلیەکان کەمدەکرێتەوە و لە سبەینێوە گۆڕانکاری لەبەرنامەیی کارپێکردنیاندا دەکرێت و لە چوار ڕۆژدا هاوڵاتیان ڕۆژێک بێ کارەبا دەبن لە کاتژمێر ٨ی بەیانی بۆ ١٢ی نیوەڕۆ.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەوەی خستوەتەڕوو ” له‌سبه‌ینێ 10/10/2018 گۆڕانكارى له‌ به‌رنامه‌ى كاركردنى موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانى ناوشارى سلێمانى ده‌كرێت و كه‌م ده‌كرێته‌وه‌”.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە “به‌پێى به‌رنامه‌ نوێیه‌كه‌ موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانى له‌كاتژمێر 8ى به‌یانى تا 12ى نیوه‌ڕۆ كارناكه‌ن و ئه‌گه‌ر كاره‌باى نیشتمانیش بكوژێته‌وه‌، واتا له‌ كاتژمێر 12 نیوه‌ڕۆ به‌دواوه‌ تا 8ى به‌یانى رۆژى دواتر، له‌ئاماده‌باشى ده‌بن، هه‌ركاتێك كاره‌باى نیشتیمانى كوژایه‌وه‌ ئه‌وان كاره‌با ده‌ده‌ن”.

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی جەختیشیکردوەتەوە “هاوڵاتیانیش دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌ چوار رۆژ، یه‌ك رۆژ له‌كاتژمێر 8ى به‌یانى بۆ 12 ى نیوه‌ڕۆ كاره‌بایان نابێت”.

بابەتی دواتر

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟….لیلی علی عبدالعزیز….سەرەتا پێویستە ئەوە بڵێم ووشەی باڵاپۆشی کە بەمانای حیجاب لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *