ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق لیژنەی هەمواركردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی پێك دەهێنێت

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببێتەوە و تاوتویی پێكهێنانی لیژنەی هەمواركردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆ بكات.

بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە و تاوتوێی پێكهێنانی لیژەی هەمواركردنی پەیڕەوی ناوخۆ دەكات ‌و ئەركی ئەو لیژنەیەی كە پێكدەهێنرێت بریتی دەبێت لە هەمواركردنی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەشیوەیەك پرۆسەی پەسەندكردنی یاساكان خێراتر بكات.

هەر بەپێی زانیارییەكان، پێدەچێت پێش پێكهێنانی حكومەت پێكهێنانی لیژنەكان یەكلایی ببێتەوە چونكە ئەگەر دواتر خواستێك هەبێت بۆ گۆڕانكاری لە لیژنەكاندا كارێكی ئاسانە و پەرلەمان دەتوانێت ئەوە بكات.

بابەتی دواتر

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟….لیلی علی عبدالعزیز….سەرەتا پێویستە ئەوە بڵێم ووشەی باڵاپۆشی کە بەمانای حیجاب لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *