رابەری گشتی بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵ: ئیمە ھەمیشە قوربانی ئەو بارودۆخەی عیراقین

بەریز مامۆستا عیرفان عەلی عبدالعزیز رابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی ئەمرۆ لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لە شاری سلیمانی دیداریکی رۆژنامەوانی لەگەڵ ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی لەسەر بارودۆخی ئەمرۆی عیراق و دوا پیشھات و گۆرانکاریەکانی کوردستان سازکرد.

لەبەشیکی دیدارەکەیدا رابەری گشتی: ئەو ھیزەی کە ئەو تەزویرەی کردوە ئەیەویت ئەوە بە تۆ بسەلمێ و پەشیمانت بکاتەوە و پیت بڵیت خراپت کردوە کە یەک لیستی و یەک ریزیت کردوە، ئەو حەتمیە، لە ھەمان کاتدا خۆشمان دەبیت ئیعادە نەزەر بکەینەوەو گۆرانکاری جەوھەر و ریشەی بکەین.
رابەری گشتی وتی: ئیمە ھەمیشە قوربانی ئەو بارودۆخەی عیراقین ئەو ململانییەی کە لە بەینی ئەو دوھیزە زەبەلاحەدا ھەیە لە عیراق ئەوان نایانەویت ئەم نەخشەیە بگۆریت، دواجار چارەسەری ببێتە مەحاڵ لە بەشیکی تری دیدارەکەیدا رابەری گشتی وتی: ھیزی سوننی لە عیراق دا لەبەردەم ھەرەشەی ئەو دەسەلاتەدایەو رۆژ لە رۆژ شەری بچوکردنەوەی ئەکریت، ئەمەش لە واقیعدا بینیمان حیزبی ئیسلامی لە عیراقدا لە سەرەتاوە خاوەنی دەنگیکی باش بوو، بەڵام بینیمان چۆن شکستیان پێ ھینان و نەیانھیشت ناویشیان بمێنیت.
رابەری گشتی وتی: مامەڵە و شەراکەتی ھیزەکانی کوردستان لە ڕیکخستنی حکومەتی داھاتوو بەم جۆرە نابێت کە ئیستا ھەیە، ئیمە وەکو خۆمان بزوتنەوەی ئیسلامین شەراکەتی حکومەتمان رەتکردۆتەوە، ئەگەر داواشمان لێ بکەن بەشداری ناکەین.

ش.ك

بابەتی دواتر

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی “بەرپرسارێتی سەرجەم موچە نەدراوەكان و پاشەكەوتەكان دەگرینە ئەستۆ”

وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند،”بەرپرسارێتی سەرجەم موچە نەدراوەكان و پاشەكەوتەكان دەگرینە ئەستۆ”. وه‌زاره‌تی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *