له عێراق پێشینه‌یه‌كی نوێ ده‌درێته‌ خانه‌نشینان

بانکى رافیده‌ینى عێراقی، به‌رده‌وامه‌ له‌پێدانى سولفه‌ به‌ فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و به‌م نزیکانه‌ش سولفه‌یه‌کى نوێ ده‌داته‌ خانه‌نشینانى مه‌ده‌نى و سه‌ربازی.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا بانکى ڕافیده‌ین،ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه‌ پێشینه‌ى خانه‌نشینیان بڕه‌که‌ى بریتیه‌ له‌ 3 و 5 و 8 و 10 ملیۆن دینارى بۆ سه‌رجه‌م خانه‌نشینانى سه‌ربازى و مه‌ده‌نى به‌ چه‌ند قۆناغێک.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى رونکردۆته‌وه‌ له‌ قۆناغى یه‌که‌مدا نزیکه‌ى پێنج هه‌زار خانه‌نشین ده‌گرێته‌وه‌، “هه‌ر خانه‌نشینێک ناوه‌که‌ى دیارى کرا له‌ ڕێگه‌ى نامه‌یه‌کى ئه‌لیکترۆنى ئاگادار ده‌کرێته‌وه‌”.

بابەتی دواتر

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟….لیلی علی عبدالعزیز….سەرەتا پێویستە ئەوە بڵێم ووشەی باڵاپۆشی کە بەمانای حیجاب لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *