کوژرانی دوو ڕۆژنامەنوس، دووفاقی کاردانەوەکان!

کوژرانی دو ڕۆژنامەنوس، دووفاقی کاردانەوەکان!
ن. لیلی علی عبدالعزیز

لەهەفتەی ڕابردودا هەواڵی کوژرانی دوو ڕۆژنامەنوس ڤیکتۆریا مارینوڤا ی بولگاری و جمال خاشقجی سعودی لە میدیاکانەوەبڵاو کرایەوە ،یەکەمیان ژنەڕۆژنامەنوسی بولگاری کە دوای دەست درێژی کردنەسەری بەخنکاوی لە یەکێ لەشەقامەکانی شاری ڕوسە لەباکوری بولگاریا تەرمەکەی دۆزرایەوە،ئەوکچەڕۆژنامەنوسە کۆتا کاری ئامادەکردنی ڕاپۆرتێک بو بۆلێکۆڵینەۆەلە گەندەڵی یەئابورییەکانی یەکێتی ئەوروپا ،گەرچی لەماوەی دوانزدە مانگی ڕابردودا ڤیکتۆریا سێهەم ڕۆژنامەنوسە لە ئەوروپا دەکوژرێت بەڵام وەک بینیمان ئەو کاردانەوەو هەڵوێستەی لەسەر کوژرانەکەی نەکراوەو تەنها وەک پرسێکی ناوخۆیی بولگاریا مامەڵەلەڵ کەیسەکەی دەکرێ نەترامپ و نە یەکێتی ئەوروپاو نە مافی مرۆڤ و ئازادی سەحافەو نە نەتەوەیەکگرتوەکان هیچ هەڵوێست و کاردانەوەیەکیان نەبوە ، لەگەڵ ئەوەی ئافرەت بوەو دەستدرێژیشی کراوەتەسەر،چونکە بکوژەکەو دەستی پشت بکوژەکە لەخۆیانەو لێکۆڵینەوەکەی ئەم ڕۆژنامەنوسە زیانی پێ دەگەیاندن و بەزاندنی هێڵە سورەکانیان بوە!
هەر هاوکات و هەمان هەفتەی ڕابردوو جمال خاشقچی ڕۆژنامەنوسی دیاری سعودی کەنەیارێک و ڕەخنەگرێکی دەسەڵاتی ئەو ووڵاتەبو لەتورکیاوددوای سەردانیکردنی بەکارێک دەچێتە باڵوێزخانەی ووڵاتەکە ی و بێسەرو شوێن دەکرێت وئاماژەکان بەڵگەلەکوشتنی دەدەن گەرچی هێشتا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوەو بەڵگەکان دڵنیاکەرەوەنین،بەڵام دەبینین هەرلە ترامپ و کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی و زۆربەی ووڵاتان لەسەر ئەم کەیسە هەرایان ناوەتەوەو لێدوان و کارەکانی کۆشکی سپی سەرقاڵی ئەم کەیسەن ،لەڕێی بەرپرسی باڵاوە پەیوەندی بە پادشای سعودیەوەکراوە بۆ لێکۆڵینەوە لەدیارنەمانی خاشقچی و ڕونکردنەوەلەسەری.
ئەمەیە ئەو دووفاقی یەی لەم دوو کەیسەدا دەردەکەوێ ،ئەو دوو ڕوییەی ئەمریکاو ووڵاتانی ئەوروپا وکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەهەممەر هەڵوێست و کاردانەوەکانیان و بەسیاسەتکردنی ڕووداوەکان و جوڵاندنی بەپێی ویست و بەرژەوەندی خۆیان.

ش.ك

بابەتی دواتر

“نەرێت و ڕووانینـە هەڵەکـانی ئێمە بۆ کاتی پرسە “

“نەرێت و ڕووانینـە هەڵەکـانی ئێمە بۆ کاتی پرسە “ دیاری حمەامین حمەساڵح نەوڕۆڵی “ لەژێر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *