حكومەتی هەرێم تەرمی كۆچبەرە خنكاوەكانی دەریای ئیجە دەهێنێتەوە

وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند لەگەڵ حکومەتی تورکیا لە پەیوەندیدان بۆ هێنانەوەی تەرمی ئەو کۆچبەرە کوردانەی کە خنکاون و حکومەت هەوکاری کەسوکاریان دەبێت بۆ هانێنانەوەی تەرمەکان.

سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی ڕاگەیاندووە “حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌ر له‌ ساتى یه‌كه‌مى ڕووداوه‌كه‌وه‌ به‌ وردى به‌دواداچوونى بۆ كردووه”.

وتەبێژەکەی حکومەت ئاماژەی بەوەشکردووە “هاوسۆزى و هاوخه‌میى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى قوربانییان ده‌ردەبڕین”.

دزەیی جەختیشیکردەوەتەوە “له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌كان له‌ توركیا له‌ په‌یوه‌ندیدایه‌ و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات و هاوكار ده‌بێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ته‌رمى قوربانییان بۆ هه‌رێمى كوردستان”

بابەتی دواتر

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟….لیلی علی عبدالعزیز….سەرەتا پێویستە ئەوە بڵێم ووشەی باڵاپۆشی کە بەمانای حیجاب لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *