به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتیی‌ كۆنترۆڵی‌ كاره‌بای‌ هه‌رێم ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات

بۆ ماوه‌یه‌ك كاره‌بای‌ نیشتیمانی‌ له‌سه‌رتاسه‌ری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ڕاده‌گیرێت، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتیی‌ كۆنترۆڵی‌ كاره‌بای‌ هه‌رێمیش ڕونكردنه‌وه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌دات.

ئومێد محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ كۆنترۆڵی‌ كاره‌بای‌ هه‌رێم  ڕایگه‌یاند: “وه‌ك وه‌زاره‌ت پلانمان هه‌یه‌ به‌سود وه‌رگرتن له‌غازی سروشتی له‌كۆمپانیای‌ دانه‌غاز كه‌ ده‌توانێت غازی كۆمپانیاكه‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانی‌ كاره‌با سودی لێوه‌ربگرێته‌وه‌، واده‌كات له‌قۆناغی‌ یه‌كه‌مدا 300 مێگاوات به‌رهه‌مهێنان زیادبكات و به‌سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كانی‌ هه‌رێمدا دابه‌شبكرێته‌وه‌، به‌وه‌ش ماوه‌ی‌ پێدانی‌ كاره‌بای‌ نیشتیمانی‌ زیاد ده‌كات”.

ناوبراوتيشى:”چاوه‌ڕوانی‌ كۆمپانیای‌ دانه‌غاز ده‌كه‌ین كه‌ ئه‌و پلانه‌ی‌ هه‌یه‌تی‌ جێبه‌جێی بكات و ماوه‌ی‌ پێدانی‌ كاره‌بای‌ نیشتیمانی‌ زیادبكات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گرفتێك بۆ به‌شداربوان دروستده‌بێت”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌:”ئه‌گه‌ر ئه‌و پلانه‌ جێبه‌جێبكرێت په‌ستانی‌ غاز سفر ده‌بێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش واده‌كات كوژانه‌وه‌ی‌ گشتیی‌ كاره‌بای‌ نیشتیمانی‌ له‌سه‌رتاسه‌ری‌ هه‌رێم بۆ ماوه‌یه‌ك ڕوبدات”.

بابەتی دواتر

نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ سێ شەممە لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان نرخی دراوه‌ جیهانیه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ 100 دۆلاری ئەمریکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *