وه‌زیری ئاوی عێراق هۆشداری وشكبوونی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان ده‌دات

وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی عیراق ئائەشكرایده‌كات، ئه‌و بەنداوانەی ئێران دروستیکردون، کۆنترۆڵی بەنداوی دەربەندیخانیان کردووە و بەشە ئاوی عیراقیان بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمکردۆتەوە.

حەسەن ئەلجەنابی، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی عیراق ڕایگەیاند: ئێران دەستیکردووە بەدروستکردنی بەنداو لەسەر لقی ئەو ڕووبارانەی دێنە نێو عیراقەوە، بە تایبەت دوو ڕووباری زێی بچوک و سیروان (دیالە)، بەشێک لەو بەنداوانە تەواو بوون و بەشێکی دیکەشیان کاریان تێدا دەکرێت.

وتیشی، ئەو بەنداوانەی ئێران دروستیکردوون بە قەبارە بچوکن، بەڵام بە ژمارە زۆرن، ئەوەش وا دەکات وەک یەک بەنداوی گەورە کار بکەن و تەواوی سەرچاوە ئاوییەکانی بەنداوی دەربەندیخان دەبڕن، بەوەش داھاتی ئاوی عیراق بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمدەکات.

بابەتی دواتر

سەرۆک وەزیرانی داوای”لە بەکارخستن و دۆزینەوەی هەلی کاردا زیاتر گرنگی بە لاوانی هەرێمی کوردستان بدەن” لە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتدا

ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک لە وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *