72 كاژمێر بەرهەمهێنانی كارەبا لەهەردوو وێستگەی غازی هەولێرو چەمچەماڵ رادەوەستێت

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئاگاداری نامەیەكدا كە ئاڕاستەی هاوڵاتیانی كردووە ڕایگەیاند:” هاوڵاتیان ئاگاداردەكەینەوە رۆژی هەینی رێكەوتی 19/10/2018 كۆمپانیای داناغاز بەهاوكاری وەزارەتی سامانە سروشتیەكان هەڵدەستێت بە جێبەجێكردنی پرۆژەی زیادكردنی بەرهەمهێنانی غاز سروشتی و بەهۆی بەستنەوەی بۆریەكانی غازی سروشتی بۆ ماوەی 48 تاكو 72 كاتژمێر بەرهەمهێنانی كارەبا لەهەردوو وێستگەی غازی هەولێرو چەمچەماڵ رادەوەستێت”.

ئاماژەی بەوەشكردوه : وەزارەتی كارەبا بە هاوكاری وەزارەتی سامانە سروشتیەكان بەپەرۆشەوە كار دەكات لەرێگەی پلان و بەرنامەیەكی تۆكمەوە بۆ ئەوەی ئەم پرۆسەیە كاریگەریی كەمی لەسەر هاوڵاتیان هەبێت .

ش.ك

بابەتی دواتر

سەرۆک وەزیرانی داوای”لە بەکارخستن و دۆزینەوەی هەلی کاردا زیاتر گرنگی بە لاوانی هەرێمی کوردستان بدەن” لە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتدا

ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک لە وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *