ژیاننامەی د.شوان قەڵادزەیی

ژیاننامەی د.شوان قەڵادزەیی
عمر موستفا باهۆمر ناسراو بە شوان قەڵادزەیی
لە هاوینی ساڵی 1966 لە گوندی بێمووشی سەربە شارەدێی هێرۆی قەزای پشدەر لەناو بنەماڵەیەکی خانەدان و دیندار و نیشتیمان پەروەر چاوی بە دونیا هەڵێنا
حاجی مصگفی ی باوکی پیاوێکی بە تەقواو خانەدان و مرۆڤ دۆست بوو کە چوار وەرزی ساڵ بە کاری ئاژەڵداری و کشتووکاڵیەوە خەریک بوو
ماڵی حاجی مصگفی هەمیشە مەنزڵگایەکی کراوە بوە بۆ پێشمەرگە قارەمانەکانی ئەو سەردەمە بەتایبەت دوای شۆڕشی ئەیلول هەمیشە ماڵیان وەک لانکی شۆڕش بوە هەمیشە شوێنی حەوانەوەی دەیان پێشمەرگەو شۆڕشگێر بوە
حاجی ژنە عائیشەی دایکی ئافرەتێکی گوڕج و گۆڵ و خانەدان بوە هەمیشه دەستێکی بۆ خزمەتکردنی ماڵ و مەڕو ماڵات وکاری کشتوکاڵی بوە و دەستێکیشی بۆ خزمەتکردنی پێشمەرگە قارەمانەکانی ئەوکاتە بوە
کاک قادر براگەورەی د.شوان ووتی کاتێ خەبەری منداڵیبوونی کوڕێکی جوانم گەیاند بە باوکم ئەوخەریکی دروێنە بوو ، بە بیستنی ئەم هەواڵە زۆر کەیف و شادبو نیو دیناریشی وەک موژدانە پێدام
کاک قادر دەڵێ د.شوان هەر لە منداڵیەوە کەسێکی ووریاو زیرەک بوو قۆناغەکانی سەرەتایی لە قوتابخانەی نورەدین تەواو کرد کە لەگەڵ هاوڕێکانی لە گوندی بێمووشەوە بە پێیان دوو سەعات دەڕۆیشتن تا دەگەیشتنە گوندی نورەدین
دوای ڕاگواستنی گوندەکانی سنوری پشدەرلە 1979 د.شوان لە خوێندن هەر بەردەوام دەبێت و قۆناغەکانی ناوەندی و ئامادەیی لەقەڵادزێ تەواو دەکات کە زۆربەی ساڵەکان معفووی عام بوە
دواتر لە زانکۆی موصڵ کۆلێژی ئاداب بەشی مێژوو وەردەگیرێت و زۆر بەسەرکەوتووی قۆناغەکانی زانکۆ دەبڕێت و بڕوانامەی بەکالیۆریۆس بەدەست دێنێت
د.شوان یەکێک دەبێت لەو دە خوێندکارەی کە حکومەتی ئەوکاتەی عێڕاق بەنیازە بیاننێرێت بۆ دەرەوەی وڵات بۆ درێژەدان بەخوێندن بەڵام ئەو زۆر دوو دڵ دەبێت و نامەیەک دەنێرێ بۆ ماڵەوەیان کە ئاخۆ پێیان باشە یاخود نا دوای ئەوەی وەڵامی نامەکەی درەنگ پێدەگاتەوە ئیدی ناوی لە لیستەکە دەردەکەن و بێ بەش دەبێ لە خوێندنی دەرەوەی وڵات
دوای ڕاگواستنی دانیشتوانی دەڤەری پشدەر لە 1989
بۆ ئۆردوگا زۆرە ملێکانی بازیان و خەبات ئێمە لە قەزای خەبات نیشتەجێ دەبین و کە ئەوساڵە د.شوان کۆتای ساڵی خوێندنی بوو
لە کۆتایی ساڵی 1989 دوای ئەو هەموو زوڵم و ستەمەی بەعس دژ به گەلی کورد کە ئەنجامی دا دژی ئەم زوڵم و تاوانەگەورانە د.شوان چەک هەڵدەگرێ و لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی لەشەوە زەنگێکی تاریکدا بە قاچاخی لە ئۆردوگای خەبات بەرەو خڕی ناوزەنگ کە ئەوکات زۆربەی سەرکردایەتی حیزبەکوردیەکان لەو دەڤەرە دەبێت و پەیوەندی بە ڕیزەکانی بزووتنەوەی ئیسلامیەوە دەکات و لەناو ئەو حیزبەدا تا کۆتایی تەمەنی دڕێژه بەخەبات وکاری سیاسی دەدات
هەر لەهەمان ساڵدا حاجی مصگفی ی باوکی بەهۆی خەمی دووری له کوڕە خۆشەویستەکەی و دووری لە زێدی باب و باپیرانی نەخۆش دەکەوێت و دوای چەند هەفتەیەک لە نەخۆشیەکەی وەفات دەکات و هەر لەوێش بەخاک دەسپێردرێ
د.شوان لە ڕاپەڕینی بەهاری 1991 لەگەڵ هاوڕێکانی ڕۆڵێکی زۆر ئازایانە و جوانمێرانە دەبینێ دژی ڕژێمی بەعس دوای ڕاپەڕین و گەڕانەوەمان بۆ زێدی خۆمان و ئاوەدانکردنەوەی گوند و شارە ڕووخاوەکانی پشدەر . لەساڵی 1992 دەگەڕێتەوە ماڵەوە و لەو ساڵەشدا ژیانی هاوسەری لەگەڵ نەجاتخان کە کچی بنەماڵەیەکی خانەدانی قەڵادزێ یە پێک دێنێت و کە بەرهەمی ئەم هاوسەرگیریەش دوو کوڕ و دو کچە بەناوەکانی مەڕوان و بەنان و مصگفی و بینایی
دوای هەڵگریسانی شەڕی نەگریسی ناوخۆ د.شوان زۆر خەمبار و دڵتەنگ دەبێت و پێی گەورەترین تاوان دەبێت کە ڕۆڵەیەکی کورد خوێنی بەدەستی کوردێکی تر بڕژێ بۆیە لەماوەی ئەو شەڕە نەگریسەدا زۆر خۆی پەناگیر دەکات.
دوای ڕووداوەکانی 31 ئابی 1996 و هەڵمەتی دەستگیرکردنی لایەنگران و بەرپرسانی بزووتنەوەی ئیسلامی لە زۆنی سەوز د. شوان ناچاردەبێ بە ماڵ و منداڵەوە ڕوو بکاتە هەولێر و لەو شارەدا نیشتەجێ دەبێ
لە ساڵی 2007 فەریزەی حەج بەجێ دەهێنێ و دواتر خەریکی خوێندن دەبێت و لەساڵی 2009 بڕوانامەی ماستەر لە زانکۆی تکریت بەدەست دەهێنێت و دوای دوو ساڵی تر لەهەمان زانکۆ بڕوانامەی دکتۆڕاش لەسەر مێژوو و فەلسەفەی ئیسلام بەدەست دێنێت
لە هەڵبژاردنەکانی 2013 ی پەڕلەمانی کوردستاندا وەک سەرۆک لیستی بزووتنەوەی ئیسلامی خۆی کاندید دەکات و پاشان بەدەنگی 29000 دەنگدەری ئەو حیزبە دەردەچێت و دەبێته پەڕلەمانتار و هاوکات دەشبێتە سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی لە پەڕلەمانی کوردستان
لەماوەی خەباتی پەڕلەمانیدا هەمیشە پەڕلەمانتارێکی دیار و گوڕجوگۆڵ چالاک دەبێت و بەردەوام لەبەرەی گەلدا دەبێت و خەمخۆرێکی ڕاستەقینەی گەل دەبێت و بەردەوام بەدواداچون بۆ کێشە و گیرو گرفتەکانی خەڵک دەکات و هەمیشە جانتاکەی پڕ دەبێت لە نووسراو و یاداشت و گەیاندی پەیامی خەڵک بە دەسەڵات
لە ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری ئەم ساڵدا وەک پشتیوانیەک و بەخشینی ورە بەرزی و خۆڕاگری بۆ هاوڵاتیانی دەڤەری کەرکوک و دەوروبەری سەردانی کەرکوک دەکات و لەگەڕانەوەی دا بۆ هەولێرلەگەڵ شوفێر و دوو لە هاوڕێکانی تووشی ڕوداوی هاتوچۆ دەبێت و بەسەختی بریندار دەبێت، پاش مانەوەی 17سەعات بە بێ هۆشی لە نەخۆشخانە و لەژێر چاودێری چڕدا
سەرلەئێوارەی 17_10_2017 گیان دەسپێرێت وچاوەکانی بۆ هەتاهەتایە دادەخات و دەگەڕێتەوە لای یەزدانی مەزن بەرەبەیانی ڕۆژی 18_10_2017
لەدوای مەڕاسیمێکی شایستەو پڕ شکۆدا لەناو پەڕلەماندا بۆ دواجار خواحافیزی لە هاوڕێ پەڕلەمانتارەکان و خزمان و دۆستانی کرد و لە گۆڕستانی قەڵادزەییەکان لە هەولێر بەخاک سپێردرا.
هەزاران سڵاو لە ڕووحی پاکی شەهید د.شوان و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری خوازی گەلی کوردستان

بابەتی دواتر

كۆیە: كات بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دیاریكرا

قائیمقامیەتی قەزای كۆیە، لە ئاگادارینامەیەكدا، ڕایدەگەیەنێت، لەبەر سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان و كەمكردنەوەی ڕووداوەكانی هاتوچۆ، لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *