‌ئه‌مڕۆ مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه‌ دابه‌شده‌كرێت

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی‌ ته‌مموزی‌ رابردوو و ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ مووچه‌ی ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابووری‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند “ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 18ی تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 2018، مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی‌ وه‌زاره‌ته‌كانی شاره‌وانی، گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن، پلاندانان و كشتوكاڵ دابه‌ش ده‌كرێت”.

وتیشی‌: “هاوكات مووچه‌ی هه‌ریه‌ك له‌ دیوانی چاودێری دارایی، ده‌سته‌ی ژینگه‌، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن، ده‌سته‌ی مین، ده‌سته‌ی ناوچه‌ كوردستانیه‌كان، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ دابه‌ش ده‌كرێت”.

راشیگه‌یاند له‌ رۆژانی داهاتوودا وه‌زاره‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت له دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و شوێن و وه‌زاره‌تانه‌ی تا ئێستا مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌.

بابەتی دواتر

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟….لیلی علی عبدالعزیز….سەرەتا پێویستە ئەوە بڵێم ووشەی باڵاپۆشی کە بەمانای حیجاب لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *