له هەفتەی هۆشیاریی : ئافرەتانی موسڵمانى بەریتانیا داواى کۆتایهينان به بێڕێزیکردنيان دەکەن

بەریتانیا.. ئافرەتانی موسڵمان داوادەکەن بێڕێزیکردن بەرامبەریان کۆتایی پێبهێنرێت
لە گردبوونەوەیەکدا کە نزیکەی ٢٠٠ ئافرەت تیایدا بەشداربوون، داواکرا کە بێڕێزیکردن و گێچەڵکردن بەرامبەر ئافرەتانی موسڵمان لەناو هۆکارەکانی گواستنەوەی گشتییدا (لە بەریتانیا) کۆتایی پێبهێنرێت.
ئەو ئافرەتانەی کە گردبوونەوەکەیان ئەنجامدا، زۆرینەیان موسڵمان بوون، و لە مۆنومێنتی گرێی سەنتەری شاری نیوکاستڵ گردبوونەوە.
تاج خان باسی لەوە کرد کە بە شێوەیەکی بەردەوام لەلایەن سەرنشینانەوە بە “تیرۆریست” بانگدەکرێت و ناودەبرێت.
گردبوونەوەکە ڕۆژی شەممە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ئەنجامدراوە، کە یەکەم ڕۆژی (هەفتەی هۆشیاریی تاوانی ڕق و کینە) بووە.
تاج خان کە لە نیوکاستڵ لەدایکبووە و گەورەبووە باسی لەوەش کردووە، وازی لە هەڵگرتنی جانتا هێناوە چونکە لەناو هۆکارەکانی گواستنەوەی گشتیدا خەڵکی زۆر پرسیاری ئەوەی لێدەکەن کە “ئایا بۆمبی هەڵنەگرتووە”.

ش.ك

بابەتی دواتر

سەرۆک وەزیرانی داوای”لە بەکارخستن و دۆزینەوەی هەلی کاردا زیاتر گرنگی بە لاوانی هەرێمی کوردستان بدەن” لە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتدا

ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک لە وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *