گەورە قورئان خوێنی بەناوبانگی عێراقی كۆچی دوایی كرد

شەوی رابردوو گەورە قورئان خوێنی بەناوبانگی عێراقی عەلائەددین قەیسى لەشاری عەمانی ئەردەن لەتەمەنی (75) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

خانەوادەی (عەلائەددین قەیسی) گەورە قورئان خوێنی عێراقی بڵاویان كردۆتەوە، شەوی رابردوو قەیسی لەتەمەنی (75) ساڵیدا لەشاری عەمانی پایتەختی ئەردەن كۆچی دوایی كردووە.

قەیسی قورئان خوێنێكی بەناوبانگی عێراقی بووە لەساڵانی حەفتاكانی سەدەی رابردوو، بەدەنگە خۆشەكەی سەرنجی بیسەرانی راكێشابوو.

هەروەها ناوبراو لە ساڵی (2009) بەسەرۆكی رابیتەی قورئان خوێنانی جیهانی ئیسلامی هەڵبژێردرابوو لە وڵاتی مالیزیا، بەهۆی نەخۆشییەوە شەوی رابردوو كۆچی دوایی كرد.

ش.ك

بابەتی دواتر

سەرۆک وەزیرانی داوای”لە بەکارخستن و دۆزینەوەی هەلی کاردا زیاتر گرنگی بە لاوانی هەرێمی کوردستان بدەن” لە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتدا

ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک لە وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *