كۆنگرێسی ئەمریكا داوای ڕاگرتنی فرۆشتنی چەك بە سعودى ده كات

رۆژنامەی دەیلی سەباح بڵاویكردۆتەوە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی هەواڵی كوشتنی (جەمال خاشقچی) لە باڵیۆزخانەی سعودییە كۆنگرێسی ئەمریكا داوای ڕاگرتنی فرۆشتنی چەك بەو وڵاتە دەكات.

(جیم مەك گاورن) ئەندامی كۆنگرێسی ئەمریكا لە ماساچۆسێت لەمبارەوە وتویەتی: كوشتنی خاشقچی پێشێلكردنی بێ شەرمانەی یاسا نێودەوڵەتییەكانە.

بەپێی زانیارییەكانی ئەم رۆژنامەیە، یارمەتییە سەربازییەكانی ئەمریكا بۆ سعودییە تاكوو (مایك پەمپیۆ) ڕاپۆرتەكەی سەبارەت بە خاشقچی رادەگەیەنێت، ڕادەگیردرێت.

ئەمە لە حاڵێكدایە كە دۆناڵد ترامپ سەرۆك كۆماری ترامپ پێشتر لەمبارەیەوە وتویەتی: عەرەبستانی سعودییە هاوپەیمانی ئەمریكایە لە دژی ئێران و مووشەكەكانی و كارەكانی بۆ داگیر كردنی ڕۆژهەڵاتی ناڤین، ڕیاز بۆ من لەم دوو ساڵە هاوپەیمانێكی بەهێز بووە، ئەوان سەرمایەدانەری زۆریان كردووەو لە دژی تیرۆر شەڕیان كردووە.
ئەو ئاماژەی بەوەشداوە: كە ڕیاز سەدان ملیار دۆلار چەكی لە ئێمە كڕیوە، بۆ دەبێت كارێك بكەین لە ڕووسیاو چین چەك بكڕین ؟ ئێمە چەك نەدەین وڵاتانی دیكە پێیان دەدەن،

بابەتی دواتر

سەرۆک وەزیرانی داوای”لە بەکارخستن و دۆزینەوەی هەلی کاردا زیاتر گرنگی بە لاوانی هەرێمی کوردستان بدەن” لە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتدا

ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک لە وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *