هاتوچۆی سلێمانی لەسەر ئەم بابەتانە سزا سەختەكان لەسەر شۆفێران جێبەجێ دەكات

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لە پرۆژە یەك مانگیەكەماندا ئامانجمان سزادانی شۆفێران نییە بەڵكو پەرۆشی سەلامەتیتانین.

 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە ڕایگەیاند: بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی پرۆژەیەكی یەك مانگی تایبەت بەهۆشیاری هاتوچۆی ڕاگەیاند كە تیایدا ئامانج لێی سزادان نییە بەڵكو پەرۆشی سەلامەتی شۆفێرانین.
هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد: پرۆژەكەمان بەردەوام دەبێت تا 18-11-2018 ئامانجی پرۆژەكە بریتیە لە كەمكردنەوە و بنبڕكردنی ژمارەیەك سەرپێچی زەقی هاتوچۆ كە ڕەوشی هاتوچۆیان شێواندوە‌و لای بەشێك لەشۆفێران بووە بەدیاردە.

لە چوارچێوەی ئەم پرۆژەیەدا هۆشداری هاتووچۆیی دەدرێت بەشۆفێران بۆ دوركەوتنەوە لە پێشێلكردنی یاسا‌و ڕێنماییەكانی هاتوچۆ بەگشتی‌و زیاترهەڵمەتەكە ئەم سەرپێچیانە دەكرێتەوە:
1. بەكارهێنانی مۆبایل لەكاتی شۆفێریدا.
2. پەیڕەونەكردنی خێرایی ڕێگە پێدراو.
3. ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لەشوێنی قەدەغە.
4. پابەند نەبوونی بارهەڵگرەكان بەیاساو ڕێنماییەكانی هاتووچۆ.
5. نەبوونی مەرجەكانی توندوتۆڵی‌ و پیسكردنی ژینگە.
6. پێشێلكردنی مافی پیادە.
7. شۆفێریكردن لەژێر كاریگەری مادەی هۆشبەر.
8. هەڵگرتنی تابلۆی ساختە.
9. بەكارنەهێنانی كڵاوی ماتۆرسكیل.
10. لێدانی گڵۆپی سور لە ترافیك لایتەكان.
11. بەكارنەهێنانی قایشی سەلامەتی.

بابەتی دواتر

كۆیە: كات بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دیاریكرا

قائیمقامیەتی قەزای كۆیە، لە ئاگادارینامەیەكدا، ڕایدەگەیەنێت، لەبەر سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان و كەمكردنەوەی ڕووداوەكانی هاتوچۆ، لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *