پارێزگاری هەڵەبجە سەردانی مەڵبەندی بزووتنەوەی ئیسلامی كرد

ئەمرۆ یەك شەممە 21-10-2018 عمەر محەمەد بەرپرسی مەڵبەندی بزووتنەوەی ئیسلامی لە هەڵەبجە پێشوازیی لە ئازاد تۆفیق پارێزگاری نوێی هەڵەبجە و شێخ كاوە جێگری پاریزگار و خاتوو نوخشە قایمقامی هەڵەبجە كرد.

بەپێی زانیارییەكان سەردانەكەی پارێزگار بۆ لای بزووتنەوە بە یەكەم سەردانی حزبی دەڤەرەكە دادەنرێت.

لە كۆبونەوەكەدا كە ژمارەیەك لە كارگیرانی مەڵبەند ئامادەی بوون، باسیان لە هەماهەنگی نێوان لایەنەكان كرد بۆ زیاتر خزمەتكردنی شارەكە و لای خۆشییەوە بەرپرسی مەڵبەند بەناوی بزووتنەوەی ئیسلامییەوە بەڵێنی هەموو هاوكارییەكی دا لە پێناو گەشەسەندنی زیاتری پارێزگاكە.

بابەتی دواتر

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟….لیلی علی عبدالعزیز….سەرەتا پێویستە ئەوە بڵێم ووشەی باڵاپۆشی کە بەمانای حیجاب لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *