سه‌رۆك كۆماری توركیا رۆژی سێشه‌ممه‌ ورده‌كاری پرسی كوژرانی خاشقچی ئاشكراده كات

 سه‌رۆك كۆماری توركیا  رۆژی سێشه‌ممه‌ ورده‌كاری پرسی كوژرانی  خاشقچی ئاشكراده كات

 ئه‌ردوغان له‌ لێدوانێكدا له‌ شاری ئیسته‌نبوڵ هاتوون و وتی: “رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌ لێدوانێكدا له‌ میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ئاكپارتی له‌ په‌رله‌مانی توركیا، هه‌موو ورده‌كارییه‌كان و هه‌ڵوێستی خۆم له‌باره‌ی كه‌یسی خاشوقچی راده‌گه‌یه‌نم”.

ئه‌ردوغان ده‌م به‌ پرسیاره‌وه‌ گوتی: “بۆچی 15 كه‌س هاتنه‌ ئێره‌؟ ئه‌ی بۆچی 18 كه‌سی دیكه‌یان ده‌ستگیركرد؟ پێویسته‌ هه‌موو ورده‌كارییه‌كان روونبكرێنه‌وه‌”.

سه‌رۆك كۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، “له‌ لێدوانی رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوودا به‌شێوه‌یه‌كی جیاوازتر باسی ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌كه‌م و ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و كه‌یسه‌ باس ده‌كه‌م”.

ش.ك

بابەتی دواتر

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟….لیلی علی عبدالعزیز….سەرەتا پێویستە ئەوە بڵێم ووشەی باڵاپۆشی کە بەمانای حیجاب لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *