بن سەلمان لە ترەمپ نیگەرانە

ڕۆژنامه‌یه‌کی ئه‌مریکی باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ محه‌ممه‌د بن سه‌لمان جێنشینی سه‌عوودیا له‌ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی له‌ گه‌ڵ زاواکه‌ی دوناڵد تره‌مپ ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ هیچ کات کوده‌تاکه‌ی ڕۆژئاوا له‌ دژی خۆی له‌ بیر ناکات.
ڕۆژنامه‌ی وڵ ستریت ژوورناڵ ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ محه‌ممه‌د بن سه‌لمان جێنشینی سه‌عوودیا له‌ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونیی له‌ گه‌ڵ جراد کۆشنه‌ر زاوا و ڕاوێژکاری باڵای دوناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا گله‌ی زۆری له‌ هه‌ڵوێست و کاردانه‌وه‌کانی وڵاتانی ڕۆژئاوا به‌رامبه‌ر به‌ کوشتنی جه‌مال خاشقچی هه‌بووه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ هیچ کات ئه‌و کوده‌تایه‌ له‌ بیر ناکات.
بن سه‌لمان ئه‌مه‌ی وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌ک له‌ به‌رامبه‌ر لێدوانی گه‌وره‌ به‌رپرسانی وڵاتانی ڕۆژئاوا ڕاگه‌یاندووه‌ که‌ له‌ ڕۆژانی ڕابردوو به‌ توندی ئیدانه‌ی کوشتنی خاشقچی ڕۆژنامه‌نووسه‌ ڕه‌خنه‌گره‌که‌ی سه‌عوودیایان کردووه‌.
ڕۆژنامه‌که‌ ده‌ڵێت که‌ بن سه‌لمان له‌ هه‌شته‌م ڕۆژی دیارنه‌مانی خاشقچی په‌یوه‌ندی به‌ کۆشنره‌وه‌ ده‌کات و سه‌باره‌ت به‌ هۆکاری توڕه‌بوونی تره‌مپ و به‌رپرسانی دیکه‌ی ڕۆژئاوا له‌م دۆسیه‌یه‌دا لێی پرسیار ده‌کات.
له‌ به‌رامبه‌ردا زاواکه‌ی تره‌مپ په‌یامێکی به‌ بن سه‌لمان ڕاگه‌یاندووه‌ و جه‌ختی له‌ سه‌ر پێویستی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی شه‌فاف و ئاشکرابوونی ڕاستییه‌کان له‌م دۆسیه‌یه‌دا کردووه‌ته‌وه‌.
هه‌ڵوێستی ئه‌مریکا له‌ به‌رامبه‌ر پێشێلکردنی مافی مرۆڤ له‌ سه‌عوودیا به‌ تایبه‌ت کوشتنی جه‌مال خاشقچی ڕۆژنامه‌نووسی ڕه‌خنه‌گری سیاسه‌ته‌کانی ئه‌م وڵاته‌ بووه‌ته‌ جێی پرسیار بۆ ڕای گشتی جیهانی. ئایا سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا جارێکی دیکه‌ له‌ به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی دۆلاره‌ نه‌وتییه‌کان ئه‌م هه‌موو تاوانه‌ی سه‌عوودییه‌کان پشتگوێ ده‌خات؟

بابەتی دواتر

كۆیە: كات بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دیاریكرا

قائیمقامیەتی قەزای كۆیە، لە ئاگادارینامەیەكدا، ڕایدەگەیەنێت، لەبەر سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان و كەمكردنەوەی ڕووداوەكانی هاتوچۆ، لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *