‌کارەبای نیشتمانی لە هەرێم ئاسایی بوەوە

بەڕێوەبەری گشتی کۆنتڕۆڵ و گه‌یاندنی کارەبای ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای ئه‌و چاكسازییه‌ی له‌ هه‌ردوو وێستگه‌ی هه‌ولێر و چه‌مچه‌ماڵی غازیدا كران، بڕی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای نیشتمانی بۆ دوو هێنده‌ زیاد ده‌بێت.

ئومێد محەمەد سه‌عید، بەڕێوەبەری گشتی کۆنتڕۆڵ و گه‌یاندنی کارەبای ھەرێمی کوردستان وتی: “دوای ئەو گۆرانکارییانەی کە لە ھەردوو وێستگەی بەرھەمھێنانی کارەبای چەمچەماڵ و ھەولێردا ئەنجامدران و بۆ وێستگەی غازی سروشتی گۆڕدران بارودۆخی کارەبای نیشتیمانی له‌مڕۆوه‌ ئاسایی دەبێتەوە و 18 بۆ 20 كاتژمێر كاره‌با ده‌درێت.

وتیشی: بەو گۆرانکارییەی لەھەردوو وێستگەی ھەولێر و چەمچەماڵدا کرا نزیکەی 250 بۆ 300 مێگاوات بڕی بەرھەمھێنراوی کارەبای نیشتیمانی زیاد دەکات.

سەبارەت بە زیادبوونی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی بەھاوڵاتیان، بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی کارەبای ھەرێم ئەوەی خستەروو، ئەوە بە پێی خواستی ھاوڵاتیان لەسەر کارەبا و بە پێی وەرزەکان دەگۆڕێت.

پێشتر کارەبای ھەرێم رایگەیاند بوو، لەرۆژی ھەینی رابردووەوە 19ی تشرینی یەکەمی 2018، بۆ ماوەی 48 تا 72 کاتژمێر بەرھەمھێنانی کارەبا رادەوەستێت، ئەوەش وەک یەکەم ھەنگاوی کرداریی وەزارەتی کارەبای ھەرێم بۆ گۆڕینی سەرچاوەی کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبا لە گازوایلەوە بۆ غازی سروشتی.

بابەتی دواتر

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟….لیلی علی عبدالعزیز….سەرەتا پێویستە ئەوە بڵێم ووشەی باڵاپۆشی کە بەمانای حیجاب لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *