به‌رپرسێكی ئیداری پارێزگای كه‌ركوك له‌ پۆسته‌كه‌ی دوور خرایه‌وه‌

به‌پێی نوسراوێك كه‌ ناوی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عیراقی له‌سه‌ره‌، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی پارێزگای كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت له‌ پۆسته‌كه‌ی لادراوه‌ و كه‌سێكی دیكه‌ له‌ شوێنه‌كه‌ی دانراوه‌.
له‌و نوسراوه‌دا كه‌ به‌ ژماره‌ 3333 له‌ به‌رواری 21ی تشرینی یه‌كه‌می 2018 ده‌ركراوه‌ و واژوی محه‌مه‌د ئیقبال سه‌یده‌لی، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عیراقی له‌سه‌ره‌، بڕیاردراوه‌ به‌ دورخستنه‌وه‌ی عه‌بد عه‌لی حسێن توعمه‌، وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك به‌ وه‌كاله‌ت له‌ پۆسته‌كه‌ی و دانانی د.یاسین ئیبراهیم مه‌حمود له‌ جێگه‌ی.
د.یاسین ئیبراهیم مه‌حمود میلاكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی پڕۆگرامه‌كانی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراق بووه‌ و بێ گۆڕانكاری له‌ موچه‌كه‌ی و پله‌ وه‌زیفییه‌كه‌ی به‌ فه‌رمانی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عیراق ئه‌و پۆسته‌ی پێدراوه‌.

بابەتی دواتر

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟….لیلی علی عبدالعزیز….سەرەتا پێویستە ئەوە بڵێم ووشەی باڵاپۆشی کە بەمانای حیجاب لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *