به‌كارهێنانی ئه‌م جۆره‌ ده‌رمانه‌ ده‌بێته‌ هۆی تووش بوون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه‌ له‌سه‌ر هاورده‌ كردنی  جۆره‌ حه‌بێك ،  هۆكارێكه‌ بۆ تووشبوون به‌ نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌، له‌ رێگه‌ی تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ رووبه‌رووی ره‌خنه‌یه‌كی زۆر بۆته‌وه‌ .
 له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و میدیاكانى عێراق باس له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى ده‌رمانێك ده‌كه‌ن، كه‌ ئه‌گه‌رێكى زۆرى هه‌یه‌ به‌كارهێنه‌رانى تووشى شێرپه‌نجه‌ بكات، ئه‌و ده‌رمانه‌ش جۆره‌ حه‌بێكه‌ ناوه‌كه‌ى بریتییه‌ له‌ (DIOVAN) .
پێگه‌ی (به‌غداد نیوز) ئاشكرای كردوه‌، ئه‌م ده‌رمانه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕه‌زامه‌ندى هاورده‌كردنى پێدراوه‌ و كه‌چى كۆمپانیاى ده‌رمانى عێراقى هۆشدارى له‌ باره‌ى به‌كارهێنانى داوه‌ و داواى كردووه‌ته‌ له‌ ده‌رمانخانه‌كه‌ كۆ بكرێته‌وه‌ و رێگریى له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ى بكرێت،ئه‌م جۆره‌ ده‌رمانه‌ ، بۆ فشارى خوێن و رێكخستنى سووڕى خوێن و هه‌ندێك نه‌خۆشى دڵ به‌كارده‌هێنرێت.
 جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌  له‌ وڵاتی عێراق كه‌رتی ته‌ندروستی كه‌رتێكى گشتیه‌، به‌ڵام له‌ ئێستادا  بۆته‌  كه‌رتێكى تێكه‌ڵه‌ واته‌ هه‌م گشتیه‌ و هه‌میش تایبه‌تیه‌ ،  بۆیه‌ به‌شێك له‌ به‌رپرسانى عێراق و كوردستان  بۆ ره‌واجدان به‌ كه‌رتى تایبه‌تى ته‌ندروستى، كه‌رتى گشتیان فه‌رامۆش كردووه‌ و به‌خواستى خۆیان ده‌رمان هاورده‌ ده‌كه‌ن.

بابەتی دواتر

سەرۆک وەزیرانی داوای”لە بەکارخستن و دۆزینەوەی هەلی کاردا زیاتر گرنگی بە لاوانی هەرێمی کوردستان بدەن” لە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتدا

ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک لە وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *